دەستی ئهمپریالیست و زایۆنیستەکان لە کوردستان ببڕێت!
ئەم دۆخەی کە ئێستا پێشهاتووە، بۆ یەکەمجار ئەم ئەگەرەی ڕەخساندووە کە بەبێ ترس لە دەست بەسەرداگرتنی ناڕەزاییە مافخوازەکانمان لەلایەن حیزبەکانی دانیشتووی ناو هەرێمەوە، دەست بە سازدانی ڕێکخراوەگەلی هاوپیشەیی و سیاسی خۆمان بکەین. هەرچەندە، کۆنەپەرستی ئیمپریالیستی زایۆنیستی لە هەوڵەکانی خۆی بۆ کردنەوەی بەرەیەکی خوێناوی شەڕ لە کوردستان، پاشگەز نەبۆتەوە و گوتە قۆڕیات و چەقەسووی سەرۆککۆماری لۆمپەنی ئەمریکا بەباشی ئەمە نیشان دەدات.