کۆمۆنیسم و چەپ: پێویست بوون به پێداچوونەوەیەکی بنەڕەتی

نوشتۀ: تدارک کمونیستی
Write a comment

کۆمۆنیسم نەوەک ژێرخانێک لەناو چەپە و نە دەتوانێ و نە بۆی هەیە کە جاڕنامەی کردەوەیی، تاکتیکی و ستراتیژیکی خۆی لەسەر بنەمای پێداویستیەکانی چەپ دابڕێژێت. کۆمۆنیسم نە لێپرسراوەی داڕژتنی ستراتیژی بۆ سەرکەوتنی چەپە و نە بەرپرسیاری یەکێتی چەپ و زاڵ بوون بەسەر پەرتەوازەیی و بەربڵاوی ئەم. ئەرکی کۆمۆنیسم شکڵ دان بە ڕیزی بەهێزی پرۆلتاریایە. کۆمۆنیسمی هاوچەرخ ئەشێت تەنیا و تەنیا ڕەخنەگری ڕادیکاڵی چەپ بێت. ئەمە تەنیا ڕێگە رزگاری ئەم تاقمانە لەناو چەپیشە کە گیرۆدەی تایبەتمەندییەکانی چینی کرێکار و بەشخووراوانی کۆمەڵگان.

۱- پێشڕەوی کۆمۆنیسمی هاوچەرخ لە گرەوی دووبارە پێناسەکردنی کۆمۆنیسم وەک بزووتنەوەی ڕەخنەگرانەی سەربەخۆی پڕۆڵتاریایە. کۆمۆنیسم وەک ڕەخنەی بنچینەیی و ڕادیکاڵ بە گشت سیستەمی زاڵ، ئاخاوتەی ئیرادەی چینێکە کە لە نزمایی سیستەمی سەرمایەداری جێگیر بووە. کۆمۆنیسم بزووتنەوەی ڕووخاندنی سیستەمی زاڵە.

۲- لەبەرامبەرا چەپ، بزووتنەوەی ڕەخنەگرانەی چینی مام ناوەندی کۆمەڵگایە بەسەر نالەبارییەکانی ئەم سیستەمی هەنووکەیی‌؛ چەپ بزوتنەوەی گۆڕینی سیستەم لەسەر بنەمای پاراستنی بنچینەکانی ئەمە. چەپ ئاخاوتەی خوولیا و ئاواتەکانی وردە بورژوازی و توێژە ناڕازییەکانی ناوخۆیی چینی باڵادەستە.

۳- لە ڕوانگەی مێژووییدا چەپ لە ڕەوتی شۆرشی فەڕەنسا بەرهەمی دمەقاڵە و تێکهەڵچوونی ناوخۆیی چینی باڵادەست و هەندێک توێژی وردەبورژوازی بوو کە پێگەییشت بوونە ناو دەزگای دەوڵەتی. تێک ئاوێتەیی ئایدیا و ئاوات گەلی دادپەروەری خوازانە و جاڕنامەی بورژوایی لە ناو چەپ، لە کردەوەدا بە مانای ئاوێتەکردنی ڕیزەکانی پرۆلتاریای شۆڕشگێری لەحاڵی ڕسکان و شۆڕشگێڕانی ناو چینی باڵادەست بوو. سەرهەڵدانی خەباتی چینایەتی لە ئەورووپا نەدەکرا لێک دابڕانی نێوان ئەو ڕیزانەی لێنەکەوێتەوە. پڕۆلتاریای شۆڕشگێڕ لە رێگەی بزووتنەوەی کۆمۆنیسم، هەڵبڕانێکی مێژوویی لە بەرامبەر چەپ دەستەبەر کرد.

۴- دەگەڵ مانیفێستی کۆمۆنیست ڕەوتی هەلبڕانی کۆمۆنیسم لە چەپ بۆ ماوەیەکی مێژوویی بە ئەنجامی خۆی گەییشت. کۆمۆنیسم وەک بزووتنەوەی سربەخۆیی سیاسی چینی کرێکار و بە ئامانج و بەرنامە گەلی کۆمەڵایەتی پشتبەستراو بە خۆی، پێی نایە گۆڕەپانی خەباتی چینایەتی و چەپیش بەرەو سڕانەوە چوو. بەشێکی بەرفراوان لە چەپ بە فۆرمی جۆراوجۆر یا لەناو ڕیزەکانی سۆسیالیستی پرۆلتاریا جێگر بوون و یان بوون بە بزووتنەوەگەلێک لە پاڵ بزووتنەوەی سۆسیالیستی چینی کرێکار.

۵- لە گشت سەردەمانی پشکووتنی بزووتنەوەی سۆسیالیستی چینی کرێکار لە نیوەی دووهەمی سەدەی نۆزدە و دەیەکانی سەرتایی سەدەی بیستەمی زایینی، بەسەردابوونی کۆمۆنیسم و هێزی پڕۆلتاریای رێکخراو و هۆشیار، هاوسەنگی هێزی پێشووی لە نێوان کۆمۆنیسم و چەپی تووشی گۆڕانکاری بنەڕەتی هێنا. کۆمۆنیسم وەک دەرکەوتەی ئیرادەی چینایەتی پرۆلتاریا، جێگرایەتی چەپ بەسەر پرۆلتاریای تێکشکاند و داینیشاندە ئەو شوێنەی کە شیاوی بوو. چەپ بەناوی بزووتنەوەی وردەبورژوازی ناڕازی و هەروەها تووڕە لە بورژوازی و تۆقیو لە شۆرشی کۆمەڵایەتی، هەرچی زیاتر لە بەجێ گەیاندنی دەوری سەربەخۆی پاشکەوت. ئەم شەڕی نێوان پرۆلتاریای شۆڕشگێر و کۆنەپەرەستی سەرمایەداری بوو کە ڕەوتی گۆڕانکاری خەباتی چینایەتی دادەڕشت. چەپ لەناو ئەم ململانەیەدا پاندۆڵی نێوان دوو جەمسەری ئەم شەڕەی پێک دەهێنا. پاندۆڵێک کە جارێک بەم لاوە و جارێک بەو لایەوە سەرقاڵی لۆژان بوو.

۶- دەگەڵ شکستی شۆڕشی ئەڵمانیا ڕەوتی جیابوونەوەی دووبارەی چەپ لە کۆمۆنیسم دەستی پێکرد. بنەما تیۆرییەکانی ئەم جیابوونەوە لە قاڵبی جۆرە جیاوازەکانی تیۆری‌گەلی نەوکانتی و هێگڵی پێک هات و ڕێبازی سیاسیی ئەو، یەکەمجار بە ئانارشیزم و پاشان لە قاڵبی ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی چەپی ناو سۆسیال دێموکراسی پێیان نایە نێو گۆڕەپانەکەوە. توانایی مێژوویی شۆرشی ئۆکتۆبەر و قووڵایی جێگۆڕکاری ئەو شۆڕشە که لەبابەت هاوسەنگی هێزی نێوان چینی کرێکاری سۆسیالیست و بورژوازی پێکی هێنابوو، دەبوو بە بەرەبەستی سەرەکی لە بە ئاکام گەییشتنی ئەم ڕەوتە و هەروەها سەرهەڵدانی چەپ وەکوو چەمکێکی پشتبەستراو بە خۆی و بزووتنەوەی گشتگیرانەی کۆمەڵایەتی. دەستەبەندی فرەچەشنی چەپی ناو بورژوازی هەرواش نیازی بە سەرهەڵدان لە قەڵافەتی حیزبە سۆسیالیست و کۆمۆنیستەکان بوو.

۷- دەگەڵ پێکهاتنی دەوڵەتی خۆشبژیوی لە ئەورووپا و ئەمریکا لەپاش شەڕی دووهەمی جیهانی و خەست بوونەوەی بزاڤی سەربەخۆیی خوازانە لەناو کۆمەڵێک لە وڵاتانی جیهانی سێهەم، هاوکات دەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوەگەلی ناسراو بە بزووتنەوەی نوێی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژئاوا، خەباتی چینایەتی کرێکاران تا دەهات زیاتر دەکەوتە ژێر کاریگەری بزووتنەوەگەلێک کە یا دەستەبەربوونی ئامانجە گشتیەکانی بۆ گشتی خەڵک درێژە پێدەدا و یان دابین کردنی بەرژەوەندی توێژەکانی دیاریکراوەی کۆمەڵگا. بزووتنەوەی کرێکاری وەک بزووتنەوەی سەرەکی کۆمەڵگای سەرمایەداری، شوێنگەی خۆی بە بزووتنەوەی‌ترەوە دەبەخشی کە توێژە کۆمەڵایەتییە پێکهێنەرەکانیان، لە دەسەڵات، چالاکی و توانایی رێکخستنێکی زیاتر بەهرەمەند دەبوون. چەپ ئێستا لە دۆخێک دەوەستاوە کە دەسەڵاتی پێشووی حیزبە کۆمۆنیستەکانی لە بابەت ڕێبەری ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان‌دا تووشی گرفت دەکرد.

۸- دەگەڵ وەدیهاتنی سەرەتایی ترین نیشانەکانی ناکۆکی ناو بڵۆکی ناسراو بە بەرەی سۆسیالیزم لە سەرەتای دەیەی هەشتا و شکستی دەوڵەتی خۆشبژیوی لە ئەورووپا و دەسەڵات‌گری راستی تاچریست-ڕیگانیست، سیاسەت نوێنی چەپ کە تا ئەوکات ماڵئاوایی لە کاکڵەی سۆسیالیستی نەکردبوو، ئەوجار هەرچی زیاتر، خۆی ئەم کاکڵەی سۆسیالیستی وەلاوە دەنا. بزووتنەوەی کرێکاری لای چەپ دەبوو بە بزووتنەوەیەک لە پاڵ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی‌ترەوە. کاتی ماڵئاوایی لە پرۆلتاریا هاتبوو. ئێستا ئەوە «چەپ» بوو کە وەک سووژەی گۆڕینی سیستەم بە ئەژمار دەهات، نەک پرۆلتاریا. چەپێک کە هەموو جۆرە نیمچە سۆسیالیسم تا لیبڕالیسم و ئانارکۆلیبڕاڵیسمی ڕادیکاڵی لەخۆوە دەگرت.

۹- ماڵئاوایی چەپ لە پرۆلتاریا بەڵام بە واتای وەلانانی میراتە پڕبارەکەی کۆمۆنیسم نەبوو. تێکۆشەرایەتی دەگمەنی چینی کرێکاری کۆمۆنیست و دەستکەوتە مەزنەکانی ئەم لەناو هەمووی پانتایی بزاوتی کۆمەڵایەتی، بەجۆرێک مۆری خۆی بەسەر بیرۆکە و ئاواتە یەکسانی خوازەکان داکوتابوو کە سڕینەوەیان بۆ هیچ بزووتنەوەیەک کە هەڵگری بیرۆکەی چاکسازی و باشتر بوونی دۆخی[ژیانەوەی] زۆرینەی جەماوەری خەڵک بوون، مەیسەر نەدەبوو. هەمووی و تێکرایی ئەم بزووتنەوە نوێیە کۆمەڵایەتییانە کە ئێستا لەجیاتی بزووتنەوەی کرێکاری دەکەوتنە ناوەندی سەرنجی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان، سەبارەت بە دەربڕینی خۆیان و گرینگ تر لە ئەو بۆ داسەپاندنی هێژمۆنی خۆیان بەسەر چینی کرێکار، بەکارهێنانی میراتی مێژوویی ئەم چینەی بە کردەیەک کە چاوپۆشی لێناکرێت دەناسێ و هەرکامیان بە دەست تێوەردانی ئەم میراتە بەرەو ئاراستەگەلی دیاریکراو، ئەمیان لە پێناو بزووتنەوەی خۆیان بەکار دەگرت.

۱۰- دەگەڵ دەستەبەر بوونی هەرچی زیاتری ئامانج و داخوازییەکانی «بزووتنەوەی نوێی کۆمەڵایەتی»، هێندە بەشی بەرفراوان لە چەپ-یش هەرچی زیاتر دەبوون بە بەرەیەکی ئاوێتەبووی ناو سیستەمی زاڵ. چەپ کە لە دەیەکانی شەست و هەفتای زایینی لە ڕۆژئاوای پێشکەوتوو شەقامەکانی بە سەنگەری خۆی دەناسی و لە جیهانی سێهەم دا بە شێوەزاری پارتیزانی بۆ دەستەبەر کردنی ئامانجەکانی خۆی دەردەکەوت، ئێستا زیاتر و زیاتر دەستەبەر بوونی ئامانجەکانی خۆی لە ڕێگەی دەزگای باوی دەوڵەتی دەخستە ڕۆژەڤی خۆیەوە.

۱۱- دەگەڵ هەڵوەشانەوەی دیواری بەرلین و مارشی سەرکەوتوانەی لیبڕالیسم و جاڕدانی کۆتایی مێژوو، چەپ-یش ئەندیویدۆئالیسمی وەکوو بنەمای ئایدیۆلۆژیکی پێناسەی خۆی دادەمەزراند. ئەمە خاڵی وەرچەرخانی پێکهێنانی پەیوەندی ستراتیژیک لە نێوان چەپ و چینی باڵادەست بوو. وردەبورژوازی لە دیار نەبوونی چینی کرێکاری سۆسیالیست ئیرادەی گۆڕینی سیستەمی لەسەر بنەمای بوونێتی تاکەکەسی خۆیەوە کرد بە جێگای گرینگی و بایەخ پێدانی خۆی. گۆڕینی شۆڕشگێڕانەی سیستەم و دامەزراندنی «جیهانێکی تر» بێ وەدەست هێنانی دەسەڵاتی سیاسی و بەبێ پڕۆلتاریا، بوو بە مانیفێستی بزووتنەوەیەک کە بە ناوی بزووتنەوەی ئانتی گلۆبالیزاسیۆن لە سیاتێلەوە دەستی پێکرد تا لە بزوتنەوەی واڵ ستریت هەڵوەشانەوەی خۆی بە جیهان ڕابگەیەنێت. وردەبورژوا لە دواقۆناغی وەهمی خۆی، لە ڕۆژئاوا بە «باج‌خوازی توبین» گەییشت و لە ئێران بە بزووتنەوەی سەبز. کێوەکە مشکی زا. فەرماندە مارکۆس جێی ئەدایە بە تۆماس پیکێتی.

۱۲- دەگەڵ قەیرانی گەورەی ساڵانی ۲۰۰۸-۲۰۰۹ تامەزرۆیی سەرمایەی زاڵی ترەنس ئەتلەنتیک سەبارەت بە زاڵێتی هەرچی زیاتر بەسەر بازاڕە جیهانییەکان و وەلادانی بەربەستەکانی پێش جووڵەی سەرمایە لە ئاستی جیهانیدا، شیاوترین ئاخاوتەی ئایدیۆلۆژیکی خۆی لەناو ئایدیا جیهان گرەوەکانی چەپ‌دا دەدیت کە ئەمجارەیان ئیتر نەک لەناو خەونی جیهانێکی ترەوە، بەڵکوو لە دەستەر بوونی ئەم ئایدیایانە بە دژی وڵاتانی دەسەڵات خواز، مانای ڕاستەقینەی خۆی دەدۆزییەوە: مافە جیهان گرەوەکانی مرۆڤ و دابینی ئازادییە تاکەکەسیەکان و دیموکراسی لیبرالی. لە ڕۆژئاوای پێشکەوتوو، چەپ بە بەدگۆڕینی سۆسیالیسم ئەوی بۆ سڕینەوەی هەڵاوردنی تۆرەمەیی و ڕەگەزیی و لابردنی گرفتەکانی پێش دەستەبەریی چێژخوازی تاکەکەسی و بەرەنگاربوون دەگەڵ قایم کاری کلاسیک دادەبەزاند و هاوکات بە پێداگری ڕادیکاڵ لەسەر دیموکراسی و «هەڵبژاردنی ئازاد» و ماڤی مرۆڤ و «مافی دابین کردنی چارەنووس» و ململانەی نەگۆڕ بەرامبەر بە «دەسەڵات خوازی» و دیکتاتۆری، پۆششی ئایدیۆلۆژیکی و سیاسی پێویستی سەبارەت بە هرووژمی ئەمپریالیستی بۆ سەر وڵاتە لاوازترەکانەوە لە خزمەت سەرمایەی سەرکەوتووی پاش جەنگی ساردیی دەخستە‌جێ. بە بێ کاریگەری بەرچاوی چەپ لە ڕێکخستنی سیستەمی ئەمپریالیستی سەردەمی گلۆبلیزاسیۆن‌دا، قەت سەرمایەداری توانایی نەدەبوو جەماوەری کرێکار و ژێردەستانی کۆمەڵگا بەو شێوەیە لە چەک بکات. بەهێزترین بیرداڕێژانی میدیاکان و بەرپرسانی پلە بەرزی رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەرمایە و سیاستوانانی چینی باڵادەست لە ئەم سەردەمە زۆزبەیان لەناو ڕیزەکانی چەپ ڕاست بوونەوە.

۱۳- لە ئاستی تیۆریکی، چەپ لە سایەسەری بەرفراوانترین هەلە ڕەخساوەکانی ناوەند و دامەزراوە و زانکۆ و میدیا گشتگیرەکان بە بەرهەمهێنانی گەلێک تیۆری نیمچە مارکسیستی و پاش مارکسیستی هێرشی بۆ سەر رۆحی شۆڕشگێرانەی مارکسیسم و بەدگۆرینی دەسکەوتە تیۆریکەکانی ئەمیان گەیاندە بەرزترین ئاستی خۆی. پەیڕەوە سەرەکبیەکانی مارکسیسم لای چەپەوە دەگەڵ پەیڕەوە نوێیەکانی بورژوایی جێگۆڕ کرا و وردە پاژی تاک‌کەوتوو لە ئەدەبیاتی مارکسیستی بۆ پێکهاتەی سیستەمە تیۆریکە نوێیەکانی چەپ بەکار گیران. مارکسیسم وەکوو زانستی شۆڕش بە دەزگاگەلی جۆراوجۆر دابەش بوو: فەلسەفەی مارکسیستی، کۆمەڵناسی مارکسیستی، ئابووری مارکسیستی، هوونەر و کلتووری مارکسیستی. خاڵی هاوبەشی هەموو و سەرجەمی ئەم تیۆرییە فرەچەشنانه تەنیا و تەنیا لە یەک رستەوە حەشار دراوە: نەفی زەڕووڕەتی دیکتاتۆری پڕۆلتاریا بە فۆرمی جۆراوجۆر. لە نەفی ئاشکراوە تا دەگاتە بەدگۆڕینی ئەم.

۱۴- دەسەڵاتی ڕێکخەری و هەڵکەوتە بەربڵاوەکانی چەپ وەک وەیشوومەیەک بەسەر بزووتنەوەی کرێکاریدا پاپۆکەی داوە. لە هەموو ناوچەکانی جیهاندا، لە بزووتنەوەی باشوری ئەوروپا تا ئەمریکا و ئەمریکای لاتین و ئاسیا، ئەمە چەپە کە جاڕنامە و پەیڕەوەکانی خۆی بە سەر بزووتنەوەی کرێکاریدا دەسەپێنێت و لەناو چارەنووس سازترین گرێ و گرفتەکان دا ئەم بزووتنەوەی بە سازان و رێککەوتن دەگەڵ سیستەمی زاڵ ناچار دەکات. جا چ لە رێگەی پشتیوانێتی لە فراکسیۆنە زاڵەکانی خۆیەوە چ بە بەرگری کردن له لایەنە بەرهەڵست کارەکەیەوە لە ئاستی جیهانیدا. چەپ لە سەردەمی هاوچەرخ دا هەمان دەور دەگێڕێت کە سۆسیال دیموکراسی دژەشۆڕش لە ساڵانی دەیەی بیستەمی سەدەی ڕابردوو و لە بەرەگناربوونەوە دەگەڵ کۆمۆنیسمی شۆڕشگێردا دەیگێڕا.

۱۵- کۆمۆنیسم نەوەک ژێرخانێک لەناو چەپە و نە دەتوانێ و نە بۆی هەیە کە جاڕنامەی کردەوەیی، تاکتیکی و ستراتیژیکی خۆی لەسەر بنەمای پێداویستیەکانی چەپ دابڕێژێت. کۆمۆنیسم نە لێپرسراوەی داڕژتنی ستراتیژی بۆ سەرکەوتنی چەپە و نە بەرپرسیاری یەکێتی چەپ و زاڵ بوون بەسەر پەرتەوازەیی و بەربڵاوی ئەم. ئەرکی کۆمۆنیسم شکڵ دان بە ڕیزی بەهێزی پرۆلتاریایە. کۆمۆنیسمی هاوچەرخ ئەشێت تەنیا و تەنیا ڕەخنەگری ڕادیکاڵی چەپ بێت. ئەمە تەنیا ڕێگە رزگاری ئەم تاقمانە لەناو چەپیشە کە گیرۆدەی تایبەتمەندییەکانی چینی کرێکار و بەشخووراوانی کۆمەڵگان.

کۆنفرانسی یەکەمی تەداروکی کۆمۆنیستی- بزووتنەوەی رێکخستنی حیزبی پرۆلتاریا.

دیسامبەری ۲۰۱۶

Write comments...
or post as a guest
Loading comment... The comment will be refreshed after 00:00.

Be the first to comment.

کنفرانس مؤسس

  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت سوم)
    از موضع تئوری مارکسیستیِ بحران و فروپاشی، این امر از ابتدا از نظر گروسمن مسلم است که برای پرولتاریا انتظار تقدیرگرایانه فروپاشیِ خود به خود ، بدون آن که فعالانه در آن دخالت کند؛ قابل طرح نیست. رژیم های کهنه…
  • حزب پرولتاریا
    حزب وظایف خود را تنها به شرطی می تواند ایفا کند که خود تجسم نظم و سازمان باشد، وقتی که خود بخش سازمانیابی شدۀ پرولتاریا باشد. در غیر این صورت نمی تواند ادعایی برای به دست گرفتن رهبری توده های…
  • اتحادیه ها و شوراها
    رابطۀ بین اتحادیه و شورا باید به موقعیتی منجر شود که غلبه بر قانونمندی و [سازماندهی] تعرض طبقۀ کارگر در مساعدترین لحظه را برای این طبقه امکانپذیر سازد. در لحظه ای که طبقۀ کارگر به آن حداقلی از تدارکات لازم…
  • دربارۀ اوضاع جهانی - 14: یک پیمان تجاری ارزشمند
    یک رویکرد مشترک EU-US می تواند بر تجارت در سراسر جهان تأثیر گذار باشد. روشی که استانداردها، از جمله مقررات سلامتی و بهداشتی و صدور مجوز صادرات در بازارهای دیگر را نیز تسهیل میکند. به خصوص مناطقی که هنوز تحت…
  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت دوم)
    همان طور که رزا لوکزامبورگ تاکید نموده است، "فروپاشی جامعه بورژوایی، سنگ بنای سوسیالیسم علمی است". اهمیت بزرگ تاریخی کتاب رزالوکزامبورگ در این جاست: که او در تقابلی آگاهانه با تلاش انحرافی نئو هارمونیست ها، به اندیشه ی بنیادین "کاپیتال"…

صد سال پس از انقلاب اکتبر

کنفرانس اول

هنر و ادبیات

ادامه...

صدا و تصویر