کۆمۆنیسم، دێموکراسی و خەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان

نوشتۀ: تدارک کمونیستی
Write a comment

پرۆلتاریای کۆمۆنیست ئێستاکە ئیتر ناتوانێ و رێگەدراو نییە خەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان وەک پێشمەرجی خەبات بۆ وەدیهاتنی شۆرشی کۆمەڵایەتی ئەژمار بکات. بە پێچەوانەوە، لەقاودانی بنەما کۆنەپەرستانەی راستەقینەی ئەو شتەی کە بە ناوی خەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان لەبەر دەمی چینی کرێکار دائەنرێت، ئەرکێکی بێ‌ خۆلێدەراویشتنە لە بەردەم پرۆلتاریای کۆمۆنیستخەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان تەنیا لەئاستی سیاسەت و بە مەرجی گرێدانی ئەو بە ئاسۆی سۆسیالیزمە کە دەتوانێ لە قاڵبێکی سنووردار دابینکەری سیاسەتی کۆمۆنیستی سەردەمی هاوچەرخ بێت.

کۆمۆنیسم، دێموکراسی و خەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان

ئەلف- دێموکراسی و دیکتاتۆری پڕۆلتاریا

۱- دێموکراسی بەرزترین شێوازی دەوڵەتی بورژوایی و دابین‌کەری سەروەری سەرمایە بەسەر کاره. جێگربوونی دێموکراسی نەک پێشمەرجی لاچوونی ئەم سەروەرییە، بەڵکوو هێمایەکە لە سەقامگیری و بنەگری ئەم سەروەرییەیە.

۲- بنچینەی دێموکراسی لە سەر یەکسانی مافی جەماوەری تاکەکانی کۆمەڵگا بەرامبەر بە قانوون جێگر بووە، ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم یەکسانی مافەکان کە کاردانەوەی ئازادی خاوەنداریی تایبەت بە سەر کەرستەکانی بەرهەمهێنانە، پاراستنی بنچینەی دۆخی نایەکسانی تاکەکان لەهەمبەر ژیانی ڕاستەقینە و هەروەها نایەکسانی ڕاستەقینەی ئەوان لە بەهرەمەندی لە هەڵکەوتە کۆمەڵایەتییەکانە. بۆ جەماوەری کرێکاران و زەحمەتکێشان ئەمە لە هەمان‌ کات‌دا بە مانای وەهمی بەشداری لە ئیدارەکردنی ڕەوتی کاروبارەکانە. ئەو بنەما ئایدیالۆژیکەی دێموکراسییە کە لەناو سیستەمی پەروەردە و کلتووری زاڵی چینە دەسەڵاتدارەکان بەردەوام بەرهەم دێتەوە. لەو چرکەساتەی کە مرۆفی کۆمەڵایەتی لەناو کۆمەڵگەی چینایەتی وەکوو تاکی ئازاد و بەیەکسانی ماف دەردەکەوێت، قەباڵەی بێبەری‌بوونی دەسڕۆیی زۆرینەی بەشخوراوانی کۆمەڵگا و هەروەتر سپاردنی چارەنووسی خۆیان بەدەس کەمینەی دەسەڵاتدار واژۆ کردووە.

۳-پێشمەرجی مێژوویی جێگربوونی دێموکراسی، قەبووڵکردنی سەرسپاردەیی خۆخوازانەی سەروەری سەرمایە بەسەر کار و بەپیرۆز کردنی خاوەندارێتی تایبەت لەسەر کەرستەکانی بەرهەم هێنانە. سەپاندی ئەم سەرسپێرییە خۆخوازانە لە روانگەی مێژوویی‌دا بەرهەمی توندوتیژیەکی دەگمەن بە درێژایی مێژوو بووە، کە لە سەردەمانی وەدیهاتن و پەرەسەندنی سەرمایەداری لە وڵاتانی کانگای ئەم سیستەمە جێبەجێ کراوە. بەبێ لە داردانە بەربڵاوەکان بە تاوانی دزینی لەتە نانێک، بە بێ خاشەبڕ کردن و بەلێشاو لە سێدارە دانی بێ‌ئەنوا و دەربەدەرانی لەندەن و مانچەستەر و لیڤەرپوول، دەوڵەتی دێموکراتیک لە سەردەمەی مۆدێرنا نەیدەتوانی پێک بهێت. بێ ئەو پێشمەرجە مێژووییە، چینی سەرمایەدار هیچکات بە قەبووڵکردنی ئەم دێموکراسیە ڕازی نەدەبوو. جیاوازی دێموکراسی مۆدێرن دەگەڵ دێموکراسی کۆنین لەوە دایە کە لەناو دێموکراسی کۆنین، کۆیلەکان لە مافی ژیانی کۆمەڵایەتی بێبەری بوون، لەحاڵێکدا لە دێموکراسی مۆدێرن، کۆیلەتی مۆدێرنەشی هێناوەتە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی تائەوەیکە ئەم لانیکەم پەرژینەش لەوان زەوت بکات کە کۆیلە و رەعییەت لێی بەهرەمەند ببوون.

۴- سیستەمی دێموکراتیک تەنیا تا کاتێک و بە مەرجێک لەسەرپێ دەمێنیت کە بەرهەمهێنان و وەبەرهێنانەوەی سەرمایەداری تووشی بەربەستی بێ لێدەربازبوون بە شێوازە دێموکراتیکەکان نەهاتبێت. دۆخی ماددی ژینی چینی کرێکار و بەشخوراوانی کۆمەڵگا بەڵام بە شێوەیەکی بێدەرتان ئەوان بەرەو دووبەرەکییەکی ڕۆژانە دەگەڵ بنچینەکانی دێموکراسی، واتا نایەکسانییە ڕاستەقینەکانی باوی سیستەمی سەرمایەداری، هان ئەدات. بەم پێیە هەروەها دەوڵەتی دێموکراتیک‌ دەوڵەتێکە کە بێ دەزگای سەرکوتی ڕاستەوخۆی چینە بەشخوراوەکان توانای درێژەپێدان بە مانەوەی خۆی نییە. دەزگای سەرکوتی ئیداری، یاسایی و سەربازی بورژوازی وەک مسۆگەرکەری بەرهەمهێنەرەوەی پەیوەندییە سەرمایەدارییەکان و هۆشیاری زاڵی بورژوازی بەسەر کۆمەڵگەدا بەردەوام و تەنانەت لە دێموکراتیک‌ترین دەوڵەتانی سەرمایەداریش هەروەتر ڕۆڵێک دەگێڕن کە چاوپۆشی لێناکرێت. سیستەمی سەرمایەداری بێ ئەو سەرکوتە چینایەتییە، توانای درێژەپێدێدان بە مانەوەی خۆی نابێت.

۵- بەڵام نەک بە تەنیا ئینتیمای ڕۆژانەیی چینە ژێردەستەکان لە بەرەنگار بوون دەگەڵ بناغەکانی ئەم سیستەمە، بەڵکوو هەروەتر ناتەباییە ناوخۆییەکانی سەرمایەداری و مەیلی هەمیشەیی ئەو بۆ سازدانی قەیرانگەلێک کە تەنیا لە رێگە توندوتیژییەکانەوە دەرەقەتی لێدەرباز بوونیان هەیە، بوونی دەزگای سەرکوتی کردۆتە بە پێداویستیەکی هەرە گرینگی مانەوەی چینی سەرمایەدار.

۶- دەگەڵ وەدیهاتنی بەربەست‌گەلی بێ دەربازبوون بە شێوازە دێموکراتیکەکان، لە هەمبەر ڕێیانی بەرهەمێنانەوەی بەرفراوانی سەرمایەداری، داشکان بەەرەو کۆنەپەرستی و بەرتەسک بوونەوەی دێموکراسی کە دەربازبوون لەوان بە شێوازی دێموکراتیک مەیسەر نییە، ڕووهێنانەوە بۆ کۆنەپەرەستی سیاسی و تا دەگات زیاتر ئەبێت بە ئینتیمای زاڵ لە ناو چینی باڵادەست. چینی باڵادەست لە هەناوی خۆیدا کۆنەپەرستی سیاسی بورژوایی لە فۆرمی جۆراوجۆر، لە دیکتاتۆری سەربازی تا فاشیزم، لە دەسەڵاتە ئایینیەکانەوە تا قەومی و فۆرمگەلی فرەچەشنی‌تر لە خۆی دەردەهاوێت تا جارێکیتر و وێڕای دەربازبوون لەو بەربەستانە بگەرێتەوە سەر فۆرم و شێوازەکانی سەروەری دێموکراتیک.

۷- لەو کۆمەڵگەیانەی کە فراژوویی مێژوویی سەرمایەداری هەتائێستا رسکانی دێموکراسی- ئەم باڵاترین شێوازی سەروەری بورژوازی- لێنەکەوتۆتەوە، ئینتیما بۆ دێموکراسی بە شێوازێکی ئاڕمانی [و ئاواتخوازانە] لە بەردەم کۆمەڵگا دەردەکەوێت. گەییشتن بە دێموکراسی وەکوو بەدیلێکی خواستراو بۆ گەشەی کۆمەڵگا دەرکەوتووە و بەم پێیەوە وەک بەربەستێکی ئەستەم لە بەرامبەر تاقانە بەدیلی رزگاری لە کۆمەڵگای سەرمایەداری، واتا شۆڕشی کۆمەڵایەتی، جێگیر دەبێت. دژە شۆڕشی بورژوایی خۆی بە بەرگی شۆڕشگێری دەڕازێنێتەوە.

۸-رزگاری چینی کرێکار نەک لە گرەوی دابین بوون و قووڵ بوونەوەی دێموکراسی- لەژێر هەر ناوێک، لە دێموکراسی شۆرشگێڕانە، هاوبەشانە، شۆڕایی و یان هەر ناوێکیتر- و ڕەچاوگرتنی ڕێسا دێموکراتیکەکان، بەڵکوو لە گرەوی پێشێل کردنی ئەم ڕێساگەڵە و تێکشکاندنی دێموکراسییە. چینی کرێکار کاتێک توانایی دەستەبەر کردنی رزگاری خۆی و کۆمەڵگای دەبێت کە لە ئاست نایەکسانی ڕاستەقینەی باو، نایەکسانی خۆی جێگیر بکات. نەک مافی یەکسانی تاکەکان، بەڵکوو مافی نایەکسانی چینەکان دەبێت بە بناغەی دەربازبوونی چینی کرێکار. پڕۆڵتاریای بەشخوراو تەنیا کاتێک دەتوانێ کەوای ئازادی دەبەر کات کە بێبەشی خۆی بکات بە سەرپشک بوونەوەیەکی سیاسی لە هەمبەر چینی باڵادەست و مافی یەکسانی تاکەکانی چینی باڵادەست لەبابەت دەستنیشان کردنی چارەنووسی کۆمەڵگا بخاتە ژێر پێیەوە. تەنیا بە زەوت کردنی مافی چینی خاوەنی کەرستەکانی بەرهەمهێنان و خاوەن خاترانەکانی کۆمەڵگایە کە پێشونەی یەکسانی ڕاستەقینەی مرۆڤ پێکدێت. دیکتاتۆری پڕۆلتاریا ئاخاوتەی ئەم گۆڕانکاریە مێژووییە‌یە.

۹- دیکتاتۆری پڕۆلتاریا نەفی دێموکراسیە. خواستی گشتی چینه بەشخوراوەکانی کۆمەڵگا بە تەنیا لە فۆرم‌گەلی گشتی و لە رێگەی دامەزراوەکانی داسەپاندنی دەسەڵاتی چینایەتی توانای دەستەبەر بوونی دەبێت. هەرجۆرە هەوڵێک بۆ ڕاگواستنی بنەماگەلی مافەکانی دێموکراسی یان بۆ ئاشت دانەوەی مافی یەکسانی گشتی و دیکتاتۆری پڕۆلتاریا، هەوڵێکە بۆ بەدگۆڕینی ئایدییای رزگاری چینی کرێکار و دووپاتەکردنەوەی سەروەری هەمانە. دیکتاتۆری پڕۆلتاریا خۆی مافی نایەکسانییە. جیاوازی خوازییەکی ئەرێنییە کە چینی کرێکاری رێکخراو لەناو دەوڵەت بە قازانجی بەشخوراوانی کۆمەڵگا و بە زیانی کەمینەی خاوەندارانی کەرستەکانی بەرهەمهێنان و گشت خاترانە و پوانە مێژوویەکانی هەڵقووڵاو لەویڕا دادەڕێژێت.

ب) کۆمۆنیسم و خەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان

۱- لە ڕوانگەی مێژوویی‌‌دا سەرهەڵدانی دێموکراسی هاوکات بەرهەمی خەباتی بەرفراوانی چینی کرێکار هەروەها بۆ مافی دەنگدانی گشتیش بوو. دێموکراسی بە بەراوەرد دەگەڵ سیستەمە سەرەرۆیەکانی پێشوو، بەرفراوانی هێڵی کردەیی پرۆلتاریای لە پانتایی سیاسەتەوە لێکەوتەوە. ئەم بەرفراوان بوونە بەڵام لەسەر بنەمای قەبووڵکردنی بنچینەگەلی مافایەتی سیستەمی سەرمایەداری، یەکسانی مافی تاکەکان بەرامبەر بە یاسا، بەجێ دەهات. پڕۆڵتاریای شۆڕشگێر ئەمما نەک بۆ چاکتربوونی ڕێژەیی بارودۆخی خۆی و هاوکات دەگەڵ سەلماندنی سیستەمی زاڵ، بەڵکوو بۆ تێکشکاندنی ئەم، پێویستی بە بەرفراوان کردنەوەی هێڵی کردەیی خۆی هەبوو. لە حاڵێکدا کە چاکبوونی دۆخی نەگبەتی هەنووکە وەک پێداویستێکی دەستەوجێ و شیاوی دەستەبەربوون دەردەکەوت، خەبات بۆ تێکشکاندنی دۆخی باو بەڵام لە داهاتوویەکی دوورەوە چاوەروانی بۆ دەکرا. مشتومڕ لە نێوان ئەم دوو ڕوانگەیە لەوکات بەدواوە هەروەتر ململانەیەکی هەمیشەیی لەناو بزووتنەوەی کرێکاریدا لێکەوتەوە. خەباتێک بە هەوراز و نشێوی زۆرەوە کە لە ئاکامدا و وێڕای شکستی شۆڕشی ئۆکتۆبەر بەزیانی پڕۆڵتاریای کۆمۆنیست دەرکەوت. رێبازی چاکسازی دۆخێ زاڵ لە فۆرمە جۆراوجۆرەکانی ناو چینی کرێکار، کرایە بە ڕێچکە و رێبازی زاڵ.

۲- مێژووی چینی کرێکار ئەمە دەردەخات کە هەمان سرکەوتنە وەدەست هاتووەکان بە مەبەستی دەستەبەر کردنی مافی یەکسانی لەناو چوارچێوەی سیستەمی زاڵیش هەروەتر تەنیا لە سایەسەری خولیانه وه ی تارمایی کۆمۆنیزمەوە مەیسەر دەبوو. ئەم هێزی کۆمەڵایەتی بزوتنەوەی پڕۆڵتاریای کۆمۆنیست بوو کە ڕوخسارێکی رزگاری بەخشانەی بە خەبات بۆ ئازادییە دێموکتیکەکانەوە دەبەخشی. ئازادی ڕادەربڕین، لێک کۆبوونەوە، ڕاگەیاندن، پێکهێنانی حیزبەکان، لەسەر بنەمای بەشداری پرهێزی چینی کرێکاری کۆمۆنیست بوو کە تێپەڕاندنی سیستەمی زاڵی لێدەکەوتەوە. ئەمە بەڵام لە ڕاستیا هەروەتر وەک قەبووڵکردنی رێساگەلێک بەئەژمار دێت کە بنەماکانی لەسەر خاوەندارێتی تایبەت و ڕکابەری نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا جێگیرە. ڕاسپاردنی چارەنووسی حیزبەکان و کۆبوونەوە پڕۆڵتێریەکان بەرەو گۆڕەپانی ڕکابەرایەتی دەگەڵ حیزب و کۆبوونەوە و مێدیاکانی چینی باڵادەست و یەکگرتووانی ئەو لەناو چینی مامناوەندی کۆمەڵگا بە قەڵافەتی دان پێهێنان بە بنیچەی رێگەپێدراوی پشتبەستراو بە مافی دەنگدانی گشتی، تیغێکی دوودەم بوو کە لێوارێکی ملی پرۆلتاریای کۆمۆنیستی ننیشان کردبوو. دەگەڵ بنج داکوتانی پەیوەندییە سەرمایەدارییەکان و فراژوویی ئەوە بەرەو سەرمایەداری پاوانکارانە و کارتێل و کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان و دەگەڵ فرە بوونەوەی هێزی بەرهەمهێنانی کۆمەڵگە سەرمایەدارییەکان، ئەم هاوسەنگیە تا دەگات زیاتر بە زەرەری پڕۆلتاریای کۆمۆنیست دەگۆردرا. ئەو شتەی کە سەردەمێک سەبارەت بە بەرفراوان‌بوونی خەباتی چینایەتی بۆ چینی کرێکار پێویست بوو ، ئێستا جەوهەری ڕاستەقینەی خۆی دەربڕیوە: پێسەلماندنی گوێڕایەڵی چینی کرێکار لە ژێر هەیمەنەی سەرمایەوە.

۳- دەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بلۆکی خۆرهەڵات و جێگیربوونی دەسەڵاتی بێ‌ڕکابەری لیبرالیسمی بورژوایی، وێڕای گۆڕانکاریی تەکنەلۆژیکی سەردەمی ڕاگەیاندنە دیجیتاڵیەکان، دێموکراسیش هەروەها بەدەگمەنترین شێواز بنجی داکوتا. ئەم پنج داکوتانە، راستیەکانی کۆمەڵگەی پشتبەستراو بە سیستەمی سەرمایەداری تادەگات زیاتر ئاشکرای کردووە و دەیکات. گەر تا پێش ئەمە دێموکراسی بەر لە هەموو شت لە ئاسمانی سیاسەت و بە بەراوەردی پەیوەندی نێوان چینەکان دەگەڵ یەکتر واتا دەکرا، ئێستاکە دێموکراسی تادەگات زیاتر بەرەو گۆڕەپانی وەدیهاتن و ئامرازی زاڵێتی ئینتیما و حەزوخولیاکانی تاک دەگۆردرا. گەر تا پێش ئەم، داخوازیکاری بزووتنەوەکان و چینە سەرەکییەکانی گۆمەڵگا بوو کە لەناو دێموکراسی هاوسەنگیەک لەسەر بنەمای پاراستنی سەرمایەداری لێدەکەوتەوە، ئەمجارەیان ئەو خواستانەی وردەبزووتنەوەکانی پشتبەستراو بە حەز و خولیاکانی تاکەکەسی بوون کە هەرچی زیاتر روخساری دێموکراسی دادەڕشت و چارەنووسی چینە سەرەکیەکانی بەرهمهێنەری سامانی کۆمەڵگەیان دەخستە پەراوێزەوە. لە ئازادی پەیوەندیە سێکسیەکانەوە تا ئازادی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و هەموو و هەرجۆرە مەیلی تاکەکەسی ترەوە کە ڕێکخستنی ئەمان بە ڕەچاوگرتنی ڕێز و حورمەتی تاکەکان لە بازنەی پەیوەندییە مەدەنی و نەریتەکانی کۆمەڵگا جێگیر بووە، ئێستا بۆتە‌بە لووتکەی شانازی دێموکراسی و پانتایی سیاسەتی داگیر خۆی کردووە. ئازارهێنەرترین نایەکسانی چینایەتی و دووبەرەکی تۆرەمەیی و رەگەزی و خێڵەکی و ئایینی ناو چینی کرێکار لە پەنا یاساغ بوونی بەکار هێنانی ئازادانەی ماری جوانا و یان بەشداری لە مافی خۆرووتکرنەوە سەقامگیر بوو و بەو پێیەوە لە هەر چەشنە ناوەڕۆکی سیاسیەوە داڕما. هاوکات، زاڵێتی دەوڵەت بەسەر وردتربن سووچەکانی تایبەت بە ژیانی تاکەکان گەییشتە ئەو پەڕی خۆی. قووڵبوونەوەی دێموکراسی شتێک بەر لە ئاشکرابوونی نزمی‌ڕۆیی ئەمە نەبوو.

۴- لەسەر بنەمای ئەم بەرەو نزمی ڕۆینەی دێموکراسی، خەبات و تێکۆشان بۆ ئازادیە دێموکراتیکەکان وەکوو پۆششێک سەبارەت بە زاڵ بوونی بەرژەوەندی تاکەکانی جەماوەری چینی باڵادەست و چینی ناوەندی شوێنکەوتووی ئەم، بەسەر چارەنووسی چینە ژێردەستەکانی کۆمەڵگا بەکار هێندرا. لە ئاستی جیهانیدا خەڵکانێکی زۆرتر لە چینی کرێکار نوقمی نەگبەت و چارەرەشی بوون و بەشێکی تادەگات بەرفراوانتر لە چینی کرێکار لە بازنەی بەرهەمهێنان و دابەشین و هەرچەشنە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بێبەری کران تا لە بەرامبەردا دەوڵەتی بورژوایی ئەوپەری دێموکراسی جەژن بگرێت.

۵- پرۆلتاریای کۆمۆنیست ئێستاکە ئیتر ناتوانێ و رێگەدراو نییە خەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان وەک پێشمەرجی خەبات بۆ وەدیهاتنی شۆرشی کۆمەڵایەتی ئەژمار بکات. بە پێچەوانەوە، لەقاودانی بنەما کۆنەپەرستانەی راستەقینەی ئەو شتەی کە بە ناوی خەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان لەبەر دەمی چینی کرێکار دائەنرێت، ئەرکێکی بێ‌ خۆلێدەراویشتنە لە بەردەم پرۆلتاریای کۆمۆنیست. خەبات بۆ ئازادییە دێموکراتیکەکان تەنیا لەئاستی سیاسەت و بە مەرجی گرێدانی ئەو بە ئاسۆی سۆسیالیزمە کە دەتوانێ لە قاڵبێکی سنووردار دابینکەری سیاسەتی کۆمۆنیستی سەردەمی هاوچەرخ بێت. دیاری کردنی وردەکاری ئەم تاکتیک و وەرناسینەوەی بەرژەوەندیەکانی چینی کرێکار، لە ئەرکەکانی دەستەوجێ و هەمیشەیی کۆمۆنیستەکانە.

 

کۆنفرانسی یەکەمی تەداروکی کۆمۆنیستی- بزووتنەوەی رێکخستنی حیزبی پرۆلتاریا.

دیسامبەری ۲۰۱۶

Write comments...
or post as a guest
Loading comment... The comment will be refreshed after 00:00.

Be the first to comment.

کنفرانس مؤسس

  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت سوم)
    از موضع تئوری مارکسیستیِ بحران و فروپاشی، این امر از ابتدا از نظر گروسمن مسلم است که برای پرولتاریا انتظار تقدیرگرایانه فروپاشیِ خود به خود ، بدون آن که فعالانه در آن دخالت کند؛ قابل طرح نیست. رژیم های کهنه…
  • حزب پرولتاریا
    حزب وظایف خود را تنها به شرطی می تواند ایفا کند که خود تجسم نظم و سازمان باشد، وقتی که خود بخش سازمانیابی شدۀ پرولتاریا باشد. در غیر این صورت نمی تواند ادعایی برای به دست گرفتن رهبری توده های…
  • اتحادیه ها و شوراها
    رابطۀ بین اتحادیه و شورا باید به موقعیتی منجر شود که غلبه بر قانونمندی و [سازماندهی] تعرض طبقۀ کارگر در مساعدترین لحظه را برای این طبقه امکانپذیر سازد. در لحظه ای که طبقۀ کارگر به آن حداقلی از تدارکات لازم…
  • دربارۀ اوضاع جهانی - 14: یک پیمان تجاری ارزشمند
    یک رویکرد مشترک EU-US می تواند بر تجارت در سراسر جهان تأثیر گذار باشد. روشی که استانداردها، از جمله مقررات سلامتی و بهداشتی و صدور مجوز صادرات در بازارهای دیگر را نیز تسهیل میکند. به خصوص مناطقی که هنوز تحت…
  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت دوم)
    همان طور که رزا لوکزامبورگ تاکید نموده است، "فروپاشی جامعه بورژوایی، سنگ بنای سوسیالیسم علمی است". اهمیت بزرگ تاریخی کتاب رزالوکزامبورگ در این جاست: که او در تقابلی آگاهانه با تلاش انحرافی نئو هارمونیست ها، به اندیشه ی بنیادین "کاپیتال"…

صد سال پس از انقلاب اکتبر

کنفرانس اول

هنر و ادبیات

ادامه...

صدا و تصویر