غەززە گرێگای خوێناوی سەروەری سیستەمی سەرمایەداری

نوشتۀ: تەداروکی کۆمۆنیستی
Write a comment

بۆ ئیسرائیل کێشەی هەنووکەیی ئەوەیە: مان یا نەمان. وە ڕێک بەئەم هۆکارەیە کە هەموو پەردە و داب و نەریتە دیپلۆماتیکەکان لا دەدرێ و دوائامانج ئەبێت به ئامانجی دەستەوبەجێ. کوشتار و ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و پاکتاوی گشتی غەززە کەوتە بەرنامەی کارەوە. رێک سادەلۆکییە کەوا وێنا بکرێ ئەم پاکتاو خوازییە له­م شوێونه­وه­ بوەستێت و نەگاتە کەناری ڕۆژاوای[ڕووباری ئوردن]…. ئەگەر نەکرا بە ڕەوایی مانەوەی خۆ دەستەبەر کەیت، زاڵی و باڵادەستی، ئەم ئەرکەی وەئەستۆ دەگرێت. بۆردوومانی وەحشیانە و جینایەتکارانەی خەڵکی غەززە لە ناخی ئەمەیە کە خوێندنەوەی بۆ دەکرێ.

غەززە گرێگای خوێناوی سەروەری سیستەمی سەرمایەداری

بەیانیەی رێکخراوه­ی تەداروکی کۆمۆنیستی ۲۷ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳

تەقینەوەی جەنگ لە غەزە دەگەڵ هێرشی حەماس لە رۆژی 7ی ئۆکتۆبەر، دووهەمین بەرەی شەڕی گەورەی لە گۆڕەپانی جیهاندا دوای ئۆکرانیا کردەوە کە رێک لە چەشنی ئۆکرانیا هەموو ئەکتەرانی بەشدار لە پێشهاتەکانی ڕاکشاندە مەیدان و بەردەوام ڕایاندەکێشێت. غەزە لە لایەکەوە درێژەی شەڕی ئوکرانیایە. شەڕێکە بۆ لە نوێ دارشتنەوەی پێکهاتەی ناوچەکە لە ناخی شەڕێکی گەورەتری بۆ لە نوێیەوە داڕشتنی پێکهاتەی جیهان. بەڵام غەززە تەنیا ئەوە نییە. لە ئۆکرانیا گەورەترین زلهێزانی سەردەمی هاوچەرخ، بەرامبەر بە یەکتر وەستاونەوە تا بڕیار لەسەر سیستەمی جێگیری نێونه­ته­وه­یی پاش جەنگی جیهانی دووهەم یەکلایی بێتەوە. رێککەوتوانی ئەو شڕ بەرامبەر بەیێک ڕیزیان گرتووە و تەوەری فاشیستییەکەی ئەو، ئیستا لە ناو ڕیزبەندییەک تیکه­ل بووە کە ئاڵای دێموکراسی لە شان کردووە تاکوو رێک هەمان خەباتی هاوبەشی جیهانی سەر لە نوێ مانا بکاتەوە، دێوەزمەی نازیسم لە دیدە بشارێتەوە و کۆمۆنیسمی رزگاری بەخش کە بە بهای گیانی دەیان میلیۆن ئینسان، مرۆڤایەتی لە چەنگاڵی وەیشوومەی فاشیسم دەرباز کرد، ئەمڕۆ لەسەر کورسی تاوانکاری دابنیشێنێت. لەوێ گەورەزلھێزانی سەدەی ڕابردوو، ئەمڕۆ بە شێوازبەندییەکی جیاواز بەرامبەری یەک وەستاون. لە غەززەوە بەڵام هەر ئەوەندە نییە.

لە غەززە میللەتێک ڕاپەڕیوە تاکوو وەک یەک نەتەوە لە پەنا نەتەوەکانی تر بە فەرمی بناسرێت. میللەتێک هەستاوەتەوە کە چیتر حازر بە بەرکەوتنی پەتی سووکایەتی بە گەردەن و زنجیر بە دست و پێیەوە نییە. میللەتێک ڕاپەڕیوە کە بۆ ئەو شتەی دەجەنگێ کە میللەتانی تر سەدان ساڵە وەدەستیان هاتووە و بنەمای سیستەمی سیاسی نێودەوڵەتانیان لەسەر ئەو داڕشتووە. خەڵکی غەززە دەوڵەتی خۆیان ئەوێت. دەوڵەتێک کە خۆی بەسەر چارەنووسی خۆیەوە حاکم بێت. بەڵگەنەویست‌ترین بابەت لە سیاسەتی جیهانی. وە ڕێک هەمان ئەو بەڵگەنەویست‌ترین شتەیە که لێی بێبەری دەکرێن. زیاتر لە هەموو گەلانی‌تر . تەنانەت زیاتر لەوانەی کە لەڕاستیا وەک یەک میللەت لە ئەولا و ئەملای جیهان لە ژێر ستەمگەلی دیاریکراو دان. بە پێچەوانەی تەواوی ئەو بابەتانەی تر کە پرسی نەتەوەیی لە ناویان دەهاویشرێتە سەرەوەی مەیدان، لە ناو غەززە قەومی ستەمکاری دەسەڵاتدار تەنانەت کەمترین مەیلی بە نە وەخۆگرتن و نە یەکسان سازی یاخود ئاسیمیلاسیۆنی گەلی ژێردەست و داگیرکراوی نییە، لەبەر وەیکە خۆی لە ئەساس‌دا نەتەوە نییە، داوەڵێکی نەگبەتە بە ڕووبەندی نەتەوە. لە غەززە و لە تەواوی فەلەستین، ئەوپەڕی دڵخوازی سەهیۆنیسمی داگیرکار، لەناو بردنی گەلی فەلەستینە، نەک پێکەوە ژیانی تەنانەت نائاشتیخوازانە و سەپاندنی دیلێتی بە ئەمان. لە فەلەستین یەکێک لە ناحەز و بێ بەزەییانەترین و پیسترین جۆرەکانی ستەمکاری لە قووڵایی گۆرستانی میژوو سریان هەڵداوەتەوە و بوونەتە بە دێوەزمەیەک کە ناوی دەوڵەتی لە خۆی ناوە: ئیسرائیل

بەلام ئەوە تەنیا جیاوازی فەلەستین نییە. فەلەستین لەوەش دا جیاوازە که هەشت پێیەک پەنجەی بەسەر خاکی داگرتووە، نە لە دڵی بێسەرەوبەرەیی سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم و دوای ئەو و نە لە دڵی دەورانی ڕەشی پاش سۆڤییەت، بەڵکوو لە دڵی دەورانێک سەری هەڵدا کە پێکهاتەی سیستەمی نێونەتەوەیی هاوچەرخ بەرهەمی ڕاستەوخۆی ئەوە. ئیسرائیل بە هەمان ڕادە بەرهەمی ئەو دەورانەیه­ کە سندووقی نێونەتەوەیی پارە و رێکخراوەی دانوستانی جیهانی و بانکی جیهانی و خۆی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرهەمی ئەون. ئیسرائیل، عێراق و کووەیت یا شێخ نشینێکی کەنداوی فارس نەبوو کە کلۆنیالیزمی ئینگلستان و فەرانسە لە جیهانی پاش جەنگی یەکەمی جیهانی به خەتکێش و گونیا سنوورەکانی رەسم کردبێ و ئیدارە کردنیشی بە بەردەستێکی خۆی سپاردبێت. ئیسرائیل وەک بۆسنیا و مەقدوونیا نەبوو کە لە جیهانی تاک جەمسەری پاش سۆڤیەت و بە خێروبێری بۆمب‌هاوێژەکانی ناتۆ پێکهاتبێت. ئیسرائیل رێکخراوەیەکی تیرۆریستی سامناک بوو کە بە ئیددیعای پێشکەوتن‌خوازی کەوتە گیانی خەڵکانی فەلەستین و پاشانیش بە پیلانێکی بەگرێوگۆڵ، سەرزەوینی وادەدراوی لە رێوی پیر وەک رزگارانە پێبەخشرا تا هاوکات قەباڵەی زەوت کردنی باغستانی زەیتوونی فەلەستینیەکان لە بارەگای تۆمارکردنی پێناسەی نێونەتەویی، رێکخراوەی نەتەوەکانی تازە دامەزراو، بئەستێنێت. تیرۆری رێکخراوەیی ئەمجار شکڵی دەوڵەتی بەخۆی دابوو و لە شکڵی دەوڵەتیەکەی دا دوعای بەخێری تەواوی زلهێزانی براوەی جنگی دووهەمی جیهانیشی لە پشت بوو. نەک بە تەنیا کلۆنیالیستە ئەمپریالیسته­کانی ئینگلیس و فەرانسە و ئەمریکا، بەڵکوو هەروەها سۆڤیەتی سۆسیالیستیش، لەم ئاهەنگە پیرۆزە دا بەشداربوون.

بۆ رۆژاوای ئەمپریالیستی، دەوڵەتی تازە دامەزرێندراوی جوولەکە، هەم ڕاسپاردنی دانەوەی کەفارەتی تاوانکاری چەند سەدە پۆگرۆم لە دژی جووەکان، بۆ سەر شانی فەلەستینیەکان بوو، و هەمیش بازگەی دیدەوانی«جیهانی ئازاد و شاریستانیەت» لەناو کۆمەڵێک بەڕبەڕ و وەحشی بوو کە لە هەمان حاڵدا پێشینەی قێزەونی پوگرۆم و کوشت وکوشتاری بە کۆمەڵی جوولەکەکان، لە ناو خۆی ئەم وڵاتانە بە فەرامۆشی دەسپارد و بۆ خۆرهەڵاتی سۆسیالیستی ئەم دەوڵەتە تازە دامەزراوە هەڵگری پێشەنگایەتی سۆسیالیزمی بۆ نێو گەلانی ناوچە بوو کە دەگەڵ کێڵگە هاوبەشایەتی کیبۆتسەکان، دەگەڵ یێکەتی سەهیۆنیستی کرێکاران، هیستادرووت، وەک مودێلێک بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە ئەژمار دەهات.

وە ڕێک بە هۆی ئەم تایبەتمەندیانە بوو کە رژێمی نەژادپەرەستی داگیرکەران توانی تەواوی شڵەژاوەیی زیاتر لە حەوت دەیەی ڕابردوو تێبپەڕێنێ و تووشی چارەنووسی هاوسکی خۆی ئەفریقای باشوور نەبێتەو. ئەم ڕژێمە دەرکەوتەی تەواوی ناکۆکییەکانی ئەمپریالیزمی ڕۆژئاوا لە لایەکەوە و سۆسیالیزمی لەسەر بنەمای گرژی سڕینەوەی بەرەی خۆراوا لە لایەکی ترەوە بوو. سۆسیالیسمێک کە لە سەرەتای سەدەی بیستەم، سۆسیالیسمی بوندیستی جوولەکانی لە خۆیەوە دوور خستبوو، لە نیوەی هەمان سەدە کەوای ڕێگەپێدراوه­یی دەبەر "سۆسیالیزمی" دەستدێژکەری سەیهۆنیستی کرد. ئەمە دەوڵەتێک نەبوو کە لە چەشنی دوڵەتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی بەرهەمی پەیمانی سایکس-پیکۆ لە دۆخی لاوازی دەوڵەتی شۆڕشگێری گەمارۆدراوه­ی کرێکاران لە سۆڤیەت پێکهاتبێت. دەوڵەتێک بوو کە مۆری پەسەندکراوەی یێکەتی سۆڤیەتی بەهێزی، براوەی جەنگی جەهانی دووهەمیشی لەناوچاوی هەڵ‌کەندراوە.

به‌م شێوەیە ئەم دەوڵەتی تازە دامەزراو شیلەی تەواوی ڕەزیلایەتی سیستەمی خوێناوی سەرمایەداری بوو کە دەگەڵ سازشی وەرگیراو لە «پێکەوە ژیانی ئاشتییانە»ی سۆسیالیزم و سەرمایەداری، بوو بە بەشێکی دانەبڕ لە فۆرماسیۆنی سیاسی جیهانی پاش جەنگی جیهانی.

دەگەڵ هەڵوەشانەوەی بەرەی رۆژهەڵات و سەقامگیری نەزمی تاک جەنسەری لەسەر بنەمای سەروەری ڕەهای بەرەی ڕۆژاوای ئەمپریالیستی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا، هەروەها ڕەوایەتێکی نوێی لە نەزمی بەجێ ماو لە هاوسەنگی هێزی جیهانی دوو جەمسەری خسترا بەرنامەی کارەوە. هەموو ئەوشتانەی زەمانێک ڕۆژاوای ئەمپریالیستی لە دۆخی هاوسەنگی هێزێکی جیاواز ژێر باریان کەوتبوو، ئێستاکە دەبوایە مانایەکی جیاوازیان پەیا ئه­کرد. هەموو بەڵێن و رێساکانی نێونەتەوەیی لە ژێر تیرێژی هاوسەنگی هێزی نوێ، پێناسەیەکی جیاوازی لەخۆ دەگرد و لە ناخی ئەمە بوو کە تەراتێنی دەوڵەتی داگیکەری سەیهۆنیستی دەبوایە بۆ هەمیشە بەسیستەم بکرێ و ڕەوتی تەواونەکراوی ستاندنەوەی مافی میلیۆنها فەلەستینی بە دوائەنجامی خۆی دەگەییشت. بابەتێک کە دەگەڵ پەیمانی ئاشتی کۆیلانەی ئۆسلۆ و بە بەکارگرتنی خزمەتکارێک بە نێوی دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە ئاراستەی خۆیەوە بەڕێوەبوو. مادام کە درگا هه­ر لەسەر ئەو گرێژەنەیه­ هەڵدەسوڕا و ڕۆژاوای ئەمپریالیست ئارەزوومەندییەکانی خۆی بەسەر هەمووی جیهاندا دەسەپاند، دۆخەکە لە فەلەستینی داگیرکراو بە مزای دڵیان بوو. هەموو ئەو ڕوبەندە پێشکەوتن‌خوازانە لا دران و تا زیاتر نەگبەتی جیهانی تاک جەمسەری درێژە دەدرا، بە هەمان ڕادەش «دەوڵەت» بەزەبرتر و کۆنەپەرەستانەتر دەبوو. سۆسیالیسمی کیبوتسی فریوکارانەی سەرەتایی سەیهۆنیستی جێگای خۆی دەگەڵ فاشیزمی ئایینی دواکەوتەترین تاقمە جوولەکەکان دەگۆڕی. دەردەکەوت کە ئاکامی پرسی فەلەستین شتێک جگە لە سڕینەوەی ناو و مێژوو و گەلی فەلەستین نییە. ئەوشتەی وەک چارەنووسی فەلەستینیەکان دەچوو تەنیا کاتێک دەستی به­ گۆڕان کرد کە کۆڵەکەکانی سیستەمی زاڵ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وەلەرزین هاتن. شکەستی پڕۆژەی گۆڕینی رژێم لە سووریا خاڵی وەرچەرخانی ئەم گۆڕانکارییەی پێک دەهێنا. حەماسیک کە دەگەڵ دەستپێکی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لە پاڵ ئەرتەشی ئازادی سووریا وەستاوە و چاوی هیوای لە شێخ نشینەکانی عارەب و ئەربابە ئەمپریالیستەکانین دوری بوو، ئێستاکە «تەوەری خۆڕاگری»ی دووبارە دۆزییەوە. هەموو هۆکارە پێویستەکان بۆ سازدانی گۆڕان دەستەبەر دەبوو و تەنیا کاتێکی گونجاوی پێویست بوو تا باڕووتی کەڵەکەبوو لە فەلەستین بگات بە خاڵی تەقینەوە.

شەڕی ئۆکرانیا ئەو کاتەی ئامادە کرد. لە ئۆکرانیا بوو کە هەموو نامرادییەکانی بەرەی زاڵ بەسەر سیستەمی جیهانی تاک جەمسەری، لە شکست لە سووریا تا افغانستان، له شکست‌گەلی ناوچەیی بۆ شکستی ئستراتیژیکی و هەمه­لایەنە گۆڕدرا. نەک بەتەنیا ناکارامەیی گشت ماشێنی سەربازی داکووتکەری پەیمانی دەسدرێژی‌کارانی ناتۆ دەرکەوت، بەڵکوو هەروەهاش ڕوون بۆوە کە لە مەیدانەکانی سیاسی و دیپلۆماتیک و ئابووریشدا سەردەمی خۆشی دەوڵەتانی ئیمپریالیست ڕۆژاوایی بەسەر چووە. کەڵەزەنگی مەرگی جیهانی تاک جەمسەری لە ئۆکرانیا بە فەرمی بانگەوازی دایەوە و ئەمەش نەیدەتوانی کاریگەرییەکانی خۆی بەسەر شێوازبەندی جیهان بەجێ نەهێڵێت و هەرئەوەشی لێدەرکەوت. لە ئافریقا تا ئەمریکای لاتینی و ئاسیا شەپۆلێک لە جێگۆرکەکاری هێزەکان و پێکهێنانی هاوپەیمانییە تازەکان بەڕێوە کەوت کە دوورخستنەوەی بەرەی ڕۆژاوا خاڵی هاوبەشی هەمووی ئەوانی پێک دەهێنا. سەرهەڵدانی درزێک لە شێوازبەندی نەزمی جەهانی لە شوێنێکی تر، تەنیا باتێکی تایبەت بە زەمان بوو و فەلەستین ئەو شوێنە بوو کە ئەبوایە ببا بە ناوەندی نوێی شەڕ. ئەگەر بڕیار وایە بەسەر گشت مێژووی پاش جەنگی جیهانی دووهەم پێداچوونەوە بکرێ، ئەگەر بڕیار وایە نازییەکانی ئۆکرانیا ڕێزیان لێ بگیرێ و نازیسمی ئەلمانیای هیتلێری لە پلەی یەکەمی تاوانباری سەرەکی کارەساتەکانی جەنگی جیهانی دووهەم جێگای خۆی بدات بە یەکێتی سۆڤیەت، بۆچی هەتیوی ناجسنی ئەو نەزم، نابێت بە گۆڕستانی مێژوو بسپێردرێت؟ ئەگەر بڕیار وایە کۆدەنگی ئەو نەزم لە ڕەوایەتی مێژووی جەنگی جیهانی وەلابدرێ، بۆچی ئەم کۆدەنگییەی سەبارەت بە دەوڵەتی جووڵەکە ئەبێت هەروا بمێنێتەوە؟

ئامانج­گه­لی ڕاستەوخۆی هێرشی ۷ ئۆکتۆبەر ی حەماس هەرچی بووبێت، دۆخی تازە، پرسیارگەلێکی هێناوەتە گۆڕ کە سەرووی ویستی بکەرانی پێشهاتەکە بوون. لەسەر بنەمای هاوسەنگی هێزی جیاواز کە له سۆنگەی شکستەکانی ڕۆژاوا لە جیهان پێکهاتبوو، تەواوی پێشڕەوی دیپلۆماتیکی کە لە ژێر ناوی پەیمانی ئاشتی ئیبراهیم بە خێراییەکی جیددی وەدەست هاتبوو، شتێکی زیاتر لە ناسازگارێکی ناڕێک نەبوو. نیمچە دەوڵەتی ناڕەوا لەسەر بنەمای لاوازی لەڕادەبەدەری هاوپەیمانەکانی لە حاڵی داگیرکردنی سەنگەرە دیپلۆماتیکەکان و پتەوکردنی شوێنگەکانی خۆی وەدی دەکرا. لەحاڵێکدا کە سپۆنسێر و زڕباوکەکانی لە واشینگتۆن و لەندەن و بروکسێل هەر ڕۆژەی بە تەحەممولی شکستێکی‌تر بەشێک لە شکۆ و زرموکوتی دەورانی پاش شەڕی ساردیان لەکیس ئەدا، ئەم نیمچە دەوڵەتە لاسارە لە حاڵی پێشڕەوی بەردەوام لە سەنگەرێک بۆ سەنگەرێکی تر وەدی دەکرا. بەو ئامانجەی کە بە دەستەبەر بوونی دواجاری ئارەزووی دێرینەی ئاسایی کردنەوە [پەیوەندییەکان‌-یان]، له پەیوەندی دەگەڵ ئاغاوەتی چۆڵ‌نشینی و تازە پێگەییشتوویانی نەوتی عارەب و لە پاڵ ڕێکەوتن‌گەلی دوولایەنە، چارەنووسی بە میلۆنان فەلەستینی بە فەرامۆشی بسپێردرێ و ڕێگە بۆ «دوایین چارەسەری پرسی فەلەستین» خۆش بکا. بە هەمان شێوە کە زەمانێک ئاڵمانی هیتلەری بەدوای«دوایین چارەسەری پرسی جوولەکە» بوو.

بەڵام ئەو پێشڕەوییانە شتێک بتر لە دەورانێکی شیرینی کورت و تیژتێپەر نەبوو. ئەو عارەبانەی کە ئیسرائیل بەدوای ڕاکێشانی پاڵپشتیان بوو، خۆیان ئەمجار لەسەر بنەمای هاوسەنگی هێزی گۆڕدراو، بەرەی کۆیلەتی بەر دەرگای ڕۆژاوایان بەجێهێشت و چارەنووسی خۆیان دەگەڵ جیهانی فرەجەمسەری داهاتوو گرێ‌ ئەدا. نەیاری سەرەکی ئیسرائیل لە ناوچە، کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دوورخستراوەیی دەورانی نەزمی تاک‌جەمسەری خەڵاسی دەهات و هێڵی شێوازبەندی تازەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، دەگەڵ بەرز بوونەوەی دەوری چین و ڕووسیا و پێکەوە ژیانی عارەبەکان و ئێران لە ئاسۆدا وەدیار دەکەوت. لەسەر ئەم بنەمایە، خەونەکانی ئیسرائیل لەسەر تراویلکەیەک دامەزرابوو کە هێرشی ۷ی ئۆکتۆبەر لەبەرێکی برد. ئەوەی کە ئامانجی حەماس چی بوو، گۆڕانکارییەکی دە ئەمەدا ساز نەدەکرد کە ڕاستیکانی مەیدانی، کێشەیەکی جیاوازی هێنایە گۆڕ. کێشەکە ئەمجارەیان بە ڕوونی لە ئازادکرنی بەندکراوانی فەلەستینی یا خود پێکهێنانی دەوڵەتی فەلەستینی سەرتر ڕۆیی.

بۆ ئیسرائیل کێشەی هەنووکەیی ئەوەیە: مان یا نەمان. وە ڕێک بەئەم هۆکارەیە کە هەموو پەردە و داب و نەریتە دیپلۆماتیکەکان لا دەدرێ و دوائامانج ئەبێت به ئامانجی دەستەوبەجێ. کوشتار و ژینۆسایدی فەلەستینیەکان و پاکتاوی گشتی غەززە کەوتە بەرنامەی کارەوە. رێک سادەلۆکییە کەوا وێنا بکرێ ئەم پاکتاو خوازییە له­م شوێونه­وه­ بوەستێت و نەگاتە کەناری ڕۆژاوای[ڕووباری ئوردن]. ئێستاکە و بۆ داخڵ بوون بە جیهانی تازە، ئەم ئامانجە لانیزۆرانەن کە دەخرێنە بەرنامەی جێبەجێکردن تاکوو خاڵێکی هاوسەنگی خوازراو بۆ هەر لایەنێک بدۆزرێتەوە. ئەگەر بۆ تورکیا ئەمپڕاتۆری توران تا ئاسیای ناوەراست ئەم چەشنە ئامانجەی پێک دەهێنا، بۆ ئیسرائیل ئامانجی ئەڕشیڤی لە نیلەوە تا فوڕات بوو کە ئەمجارەیان بابەتمەندی پەیا دەکرد. نەک بەناچار بۆ دەستەبەربوونی ئەم، بەڵکوو لەبەروەیکە دەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەم ئامانجە ئەو لانیکەم زیندوومانەوە بۆ ئەم مۆتە وەیشوومەیە دابین بێت. ئەگەر نەکرا بە ڕەوایی مانەوەی خۆ دەستەبەر کەیت، زاڵی و باڵادەستی، ئەم ئەرکەی وەئەستۆ دەگرێت. بۆردوومانی وەحشیانە و جینایەتکارانەی خەڵکی غەززە لە ناخی ئەمەیە کە خوێندنەوەی بۆ دەکرێ.

ئێستاکە و دوای تێپەربوونی سێ هەوتوو لە کوشت‌وبڕی بە کۆمەڵی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئەوەی کە زیاتر لە هەموان وەبەرچاو دێت ئەم ڕاستیەیە کە هیچ و تەنانەت هیچ ڕێگەچارەیەکی بەبێ خوێنڕشتنی زیاتر بۆ پرسی فەلەستین لەبەر دەست نییە. ئەم ڕاستیەیە کە بناغەکانی جیهانی ئەوڕۆکە بە جۆرێک دامەزراون کە سازدانی سیستەمی داۆاتوو تەنیا بە پەڕینەوە لە گۆماوی خوێن دەستەبەر دەبێت. ئەمەی پێشتر شەڕی ناوخۆیی سووریا و دواجار ئۆکرانیا بە ڕوونی پیشانی دابوو. دەگەڵ فەلەستین ئەمما ڕەهەندگەلی­تر لە گۆڕانکارییەکان دەردەکەوت کە نە له سووریا و نە لە ئۆکرانیا بەمجۆرەیان تیانەدەبوو. لە سووریا و ئۆکرانیا پێشەکی دژایەتی نێوان بەرەی زلهێزانی جێهانی بوو کە بابەتمەندی مشتومڕەکەی پێک دەهێنا. لە فەلەستین مشتومڕێک وەدی هات کە لە سەرەتاوە مشتومڕێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵایەتی کە تەنیا لەڕێگەی نێوبژیوانی به بەرژەوەندیەکانی گەورەزلهێزانی جیهان گرێ دەدرا. لە سووریا و ئۆکرانیا چارەسەری کێشەی پێشەڕوو بۆ هەر دوو لایەنی دژبەر، بەشێوەی راستەوخۆ، بە مانای شکستی لایەنی‌تری پێشهاتەکان و ڕاماڵینی ئەو لە گۆڕەپانی شەڕ بوو. لە فەلەستین بەڵام بەو جۆرە نییە. دوو لایەنی دژبەری جیهانی، بەرەی ترانس ئەتلەنتیکی رۆژاوا بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا و جەمسەری بەرامبەری ئەو بە ڕێبەرایەتی چین و ڕوسیا، هەر دوو لایەن لە شوێنگە و دۆخیکی بە روالەت بێ‌لایەن سەبارەت بە لایەنەکانی کێشەی فەلەستین وەستاون. زیاتر لەوە، لێک‌تێگەییشتن سەبارەت بە ئیسرائیل و کارتێکدەری بەردەوامی ئەو تەنانەت لە جەمسەری دژی رۆژاوا، لە چین و ڕوسیاش هیچکات وەلا نەنرا. تەنانەت پاش ئەوەیکە ڕۆژاوا بە کردە دەگەڵ پەیمانی ئیبڕاهیم پڕۆژەی دوو ووڵاتی وەلا نا و دەگەڵ پەیمانی ئیبراهیم بەرەو چارەسەری یەکلایانەی پرسی فەلەستین هەڵکشا، ڕۆژهەڵات نەک تەنیا بە دژایەتی جیددی ئەو هەڵنەستایەوە بەڵکوو بە درێژەدانی پەیوەندی چەشنە لایەنگرانەی خۆی پێداگری کرد. بەپێچەوانەی مەیدانەکانی شەڕ لە سووریا و ئۆکرانیا، ئەمجار لەسەر پرسی فەلەستین ئەم هەلە رەخسا کە گەورەزلهێزانی جیهان جارێکی‌تر به کۆدەنگییەک بۆ چارەسەری گرفتەکە بگەن و هاوبەشانە به­م رێگه­ی­ هەنگاو بنێن. بەوحاڵەوە ئەوەی بەکردە وەدیهات هەروەها ڕاگوێستنی ئەم مشتومڕە جیهانیە بۆ ئەم گۆڕەپانەی شەڕیش بوو. جارێکیتر ئەم ڕاستیە دەرکەوت کە ئیرادەی ئەکتەران، ڕەوتی پێشهاتەکان دیاری ناکات.

رۆژئاوا بە خێرایی بەرەو پشتگیری لە جینایەتی ژینۆساید و پاکتاوکاری ئیسراییل وەڕێکەوت و ڕۆژهەڵات، جیا لە هیندوستانی نیمچە فاشیستی دژە ئیسلام، بەکردەوە لە پێگەی لایەنگری فەلەستین دەرکەوت. هێڵە سەرەکیەکانی مشتومڕی سیاسی دوو سەری شەڕ هەمان هێڵە کە پێش لە ئەمەش لە ناو مشتومڕی نێوان ئەو دوو بەرە گەورەیە ئاشکرا ببوون. لە لایەک گەڕانەوە بۆ نەزمی لەسەر بنەمای یاسا نێونەتەوەییەکان law based order پاش شەڕی جیهانی دووهەم دەگەڵ پێکهاتەکانی یاساداڕشتن و مێکانیسمەکانی چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکان لە ئەودا و لە لایەکەی ترەوە نەزمی لەسەر بنەمای قاعیدە[نەریت] rule based order لە لایان ڕۆژاواوە کە هەڵگری پووچەڵکردنی هەرچی زیاتری پێکهاتە فەرمییەکانی سیستەمی نێونەتەوەیی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ئەمپریالیستی ڕۆژاوایە. گرێ‌پووچکەی فەلەستین ده­گه­ل گرێ‌پووچکەی ژێئۆپۆلێتیکی جیهانی تێکهاڵان. کاردانەوەی ئەم تێک‌ئاڵاوەییە هیچ شتێ نییە جگە لە گۆڕینی پرسی فەلەستین بە پرسێکی چارەهەڵنەگر. پرسی فەلەستینیش بەهەمان شێوازگەلی دیپڵۆماتیک چارەسەری دێت کە سووریا و ئۆکرانیا بۆیان کرا. واتا بە هیچ شێوازیک و تەنیا لە مەیدانی شەڕ نەبێ.

لەم تێک‌ئاڵۆزییە ئه­مجاره­ش لایەنێکی شەڕ، ڕۆژاوای ئەمپریالیستی، دەرکەوتەی زۆرەملی و ڕووته­توندوتیژیه­کە لە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان، بە شکڵی پابەند نەبوونی ڕوولەزیادی بەرەو پێوەرەکانی دیپلۆماتیک و شەڕخوازی ئاشکرا بەدی دەکرێت و لە ئاستی ناوخۆیی بە فۆرمی دواکەوتوویی سیاسی نیمچە فاشیستی. لەبەرامبەر لە سەرێکی دیکەی ئەو مشتومڕە دا، بەرەی ناسراو بە باشووری جیهانی ده­گه­ل چین و ڕوسیا له ترۆپکی ئەو، خوپارێزی لە جەنگ و خوێ­نرشتن تایبەتمەندی سەرەکی سیاسەتی نێودەوڵەتی پێک دەهێنێت کە لە پرسی فەلەستینیش هەروەها خۆی بە جۆری دژایەتی دەگەڵ جەنگ، به پێداگری لەسەر ئاگربەست پیشان دەدات. بەرچاوە کە ئەمجارەیانیش لەم شەرە جیهانیە هەر تاکێکی ئازادی‌خواز و مرۆڤ‌دۆست له هەر شوێنێک لەم جیهانە لە یەکەم قۆناغ خۆی ڕووبەڕووی دڕەندەیی دەوڵەتانی رۆژئاوا ئەبینێتەوە. بەو حاڵەشەوە ئەمجار و به­ ڕووبەڕوو بوونەوە دەگەڵ قەیرانی ئێستا، ئەمە خسڵەتی جیاوازی سیاسەتوانی دوو لایەنی شەڕەکە نین کە یەکلا کەرەوەن. ئەم هاوبەشی نێوان دوو جەمسەری دژبەری جیهانی لە پاراستنی بناخەکانی سیستەمی بەهرە تەوەری سەرمایەداریە کە خۆی ئاشکرا دەکات. ئەگەر تاوەکوو ئەمڕۆ دووبەرەکی نێوان جەمسەری چین و ڕوسیا دەگەڵ دەوڵەتانی رۆژئاوایی بە سه­رهه­لدانی درز لە نەزمی نێونەتەوەیی، دەرفەتی سەرهەڵدانی خەباتی چینایەتی دەرەخساند، له فەلەستین سنوور و بەرتەسکیەکانی ئەم رووبەڕوو بوونەی ئاشکرا دەبوون.

وڵامێک کە چین و ڕوسیا و سەرجەم لایەنگیرانی جیهانی فرەجەمسەری بۆ پرسی فەلەستین ئەیخەنە ڕوو، شتێک جگەلە گەڕانەوە بۆ نەزمی یاسا تەوەری جیهانی پاش جەنگی دووهەمی جیهانی نییە. ئەم شێوە گەڕانەوە هەڵبەت جڵەویکە بۆ لغاوی ڕۆژاوای ئەمپریالیستی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا. کێشەکە بەڵام لەوە دایە کە ئەم جۆرە گەڕانەوە پێداویستی ڕاگرتنی شێوازبەندییەکە کە تەنانەت بەر لە جەنگی جیهانی دووهەم و لە سەرەتای سەدەی بیستەم لە جیهانا شکڵی گرتو و دەگەڵ نەزمی یاسا تەوەری پاش جەنگی جیهانی دووهەم، شێوەیەکی سەقامگیری بە خۆیەوە گرت. نەک بە تەنیا سنوورە دەستکردەکانی دەوڵەتانی چێ‌کراو بەدەس زلهێزانی ئەمپریالیستی بەم چەشنە گەڕانەوە دەستەبەر دەبن، بەڵکوو لە بابەتی فەلەستین ئەم گەڕانەوەیە وەکوو بەفەرمی ناسینی هەمیشەیی بە داگیرکاری نیمچە دەوڵەتی سەیهۆنییتی ئیسرائیلە. بابەتێک کە خواستی گەڕانەوەی ئیسرائیل بۆ سنوورەکانی ۱۹۶۷ و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختی قودس خۆی دەردەخا و بە کردە بەسەر نەگبەتی ۱۹۴۸ و چەرمەسەری و لانەوازی میڵیۆنان فەلەستینی مۆری هەمیشەیی دادەکووتێت.

بەڵام ئەوە هەمووی کێشەکە نییە. پرسی گرینگتر ئەوەیەکە ئەم جۆرە گەڕانەوەیە لە هەمان حاڵدا بە واتای پاراستنی بازاڕی جیهانی سەرمایەداری و هەوڵدان بۆ باشترکردنی شوێنگەی خۆی لەم بازاڕە بە ململانێ دەگەڵ دەوڵەتانی دژبەری ترە. وە ڕێک بەم هۆکارەیە کە جودا لە خواست و نیازی دەوڵەتانی گیرۆدە، جەنگی خۆێناوی لێدەکەوێتەوە. گەڕانەوە بۆ سیستەمی یاسا تەوەر، بەر لەهەموو شتێ بە واتای لاوازبوونی زاڵێنی بەرەی رۆژاوا لەسەر پێکهاتە نێونەتەوەییەکان و سنووردار کردنی دەسەڵاتی ناوچەیی ئەو و زیادبوونی دەسەڵاتی بەرەی بەرامبەر لە هەر گۆشەی ئەم جیهانە، بێ ئەوەیکە کێشەکانی لە دەورانی زیاتر لە سەد ساڵە لە دەسپێکی سەدەی بیستەمەوە تا ئێستا و دوژمنایەتی نێوان دەوڵەتانی چووکە و گەورە بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بێت. لە باشترین حاڵەتدا ئەمە بە واتای سڕ کردنی دوژمنایەتییەکان تاکوو لە دەرفەتێکی‌تر و بە هێزێکی زیاتر سەرهەڵدەنەوە. وە لە خرابترین حاڵەت ئەمە بە واتای بارگرژی و پێکدادان و جەنگی خوێنباری‌ترە. وه لە نێوان ئەم دووانە، ئەم خرابترین حاڵەتە هەمان ڕێ‌تێچووترین حاڵەتیشە. نە بەو هۆیەوە کە هێزی پێویست بۆ ئەمادە کردنی پێشەکییەکانی ئەم چەشنە گەڕانەوە بەردەست نەبێت، بەڵکوو بەو هۆیەی کە ناکۆکییەکانی کە ئەمڕۆ سەر هەڵدەدەن بە ڕێگەچارەکانی سەردەمی تێپەڕیو چارەسەریان بۆ ناکرێت. فەلەستین ئەمڕۆکە گەورەترین شایەتی ئەمەیە. بەڕاستی چۆن دەکرێ پاش ۷۵ ساڵ ستەمکاری و کوشتن و تاڵان داوا لە میللەتی ژێر باری ستەم بکەی کە بە ئاشتی و کەیفخۆشی دەگەڵ ئەشکەنجەگران و جەللادانی ڕابوردەی خۆیان بە پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانە بگەن؟ بەرهەڵستکارانی هەر دوولای شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل ئەمانە نین کە هەفتاو چەند ساڵ لەمەوبەر بوون. نە لەئەولای شەڕەکە سەهیۆنیستە سۆسیالیستەکانی کیبوتسی ڕیز بوونە، نە لەئەملایەی شەڕ جوتیاران و وەرزێڕانی داماوی فەلەستینی. نە لەئەولای شەڕ لایەنگرانی بەدەسەڵاتی وەک ئەمپریالیستەکانی ئینگلیسی و فەرانسی سەفیان گرتووە، نە لەئەملایەی شەر لادێیانی دوورخراوی فەلەستینی قوربانیانی بێ بەرگری بوون پێک‌دەهێنن. بۆچی و بە چ هۆیەک ئەو فەلەستینیانەی کە بە دەیان سال لە ئوردوگای ڕاکردووان لە خراپترین دۆخ دا بەسەریان بردووە، ئەمڕوکە و لە بارودۆخێک‌دا کە بۆ یەکەم جار ئەگەری وەدەست هێنانی بەهێزترین پشتگیری جیهانیان بۆ هەڵکەوتووە، بچنە ژێر باری سازان دەگەڵ داگیرکەران؟

لە بواری کرده­ییش­داخواستی گەڕانەوە بۆ سیسته­می یاساتەوەری پاش جەنگی جیهانی و پێکهێنانی دوو دەوڵەت، کارێکی ئەگەر ئەستەم نەبێ، لانیکەم دژوار و بە ڕێگەیەکی هێگجار خوێناوی تێپەردەبێت. بنچینەی ئەوها پلانێک، بە فەرمی ناسینی بوونی دەوڵەتی داگیرکەری ئیسرائیل و پاراستنی پەیوەندی دەگەڵ ئەوە. رێک لەو ڕوانگەیەوەیە کە داکۆکیکەرانی ئەو چەشنە پلانە وێڕای هەوڵدان بۆ گەییشتن بە ئەگەری دەوڵەتی فەلەستینی، پێشگیری لە زیان وێکەوتن لە بەرژەوەندییەکانی خۆ لە پەیوەندی دەگەڵ ئیسرائیل ڕەچاو دەگرن. بەرژەوەندی‌گەلێک نەک بەتەنیا لە پەیوەندییەکانی بەربڵاوی ئابووری لەگەڵ سەرمایەکانی ئیسرائیلی بەڵکوو هەروەها دەگەڵ دەوڵەتانی هاوپەیمانی ئەو، پێناسە کراون. لە یەک کەلامدا، گەڕانەوە بۆ سیستەمی یاسا تەوەری پاش جەنگی جیهانی وێڕای هێندێک چاکسازی‌ لەناو پێکهاتە نێونەتەوەییەکاندا، شتێک نیە جگە لە ڕاگواستنی شێوازبەندی هەنووکەیی جیهانی سەرمایەداری بۆ سەردەمێکی نوێ کە لەناویدا، شوێنگەی بەرەکانی دژبەری سەرمایەداری دووبارە پێناسە کراوەتەو. پرسی سەرەکی بەڵام ئەم شێوازبەندی هەنووکەیی بەجێماو لە ڕابڕدوویە کە وەک میراتێک لەسەر شانی بەرەی داهاتوو قورسایی دەکا. بەبێ هەوڵ دان بۆ پاراستنی ئەو میراتە، پرسی فەلەستین بە سادەترین شێوە دەکرێ چارەسەر بێت. ئەوەندەی بەس دەبێت کە هەمووی ئەوکەسانەی کە کۆمەڵکوژی و داگیرکەری و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی هەڵناگرن، ئەو مشەخۆرەی بتارێنن، سەرمایە ئیسرائیلیەکان لە بازنەی کردەوەی خۆیان وەدەرنێن و شارومەند-سەربازانی ئەم وڵاتە لە هاتن بۆ خاکی خۆیان بێبەش بکەن. نە نیازێک بە ناردنی کەشتی سەربازی بۆ دەریای ناوین ئەبێت نە نیاز بە پەسەندکردنی بڕیارنامە لە ئەنجوومەنی ئاساییش. ئیسرائیل بە تەریکایەتی خۆی هەرەس دەهێنێ و ئەو کۆچبەرانەی لە سەرانسەری جیهان پێیان ناوەتە خاکی فەلەستین پاسپۆرتی دووهەمیان لە جانتاکەیانەوە دەر دەکێشن و ڕەوانەی وڵاتی ڕاستەقینەی خۆ دەبنەوە. تەنیا و تەنیا پاراستنی بەرژەوەندی سەرمایەی خۆیی‌یه که پێش لە ئەنجام دانی ئەم جۆرە کردەوە ساکارانە دەبێت. نە هیچ شتێکی‌تر.

ئەوە ناکۆکێکی بێ چارەسەرییە. پرسی فەلەستین نە پرسی شوێنگەی چینی باڵادەستی وڵاتێکی دیاری کراو لە بازاری جیهانی، نەک تەنانەت وەک وڵاتانی ئەفریقایی پرسی زاڵێتی بەسەر سەرچاوە سرووشتیەکانی خۆیی و دەرکێشانی لە چنگ کڵونیالیسم، نە پرسی دێموکراسی و دیکتاتۆری، بەڵکوو پرسی بنەڕەتی، یەخسیری میللەتێکە بەدەست قەومێکی ئایینی، کە ناونیشانی دەوڵەتی بۆخۆ هەڵبژادووە. ئێستا ئەم یەخسیریەیە کە جارێکیتر و بە ناخ‌هەژێن‌ترین شکڵی خۆی لە بەرچاوی خەڵکانی جیهان وەستاوە. ئێستا نەک بەتەنها دەوڵەتانی لایەنگر و سپۆنسۆری ئەم قەومی تاوانکار وەک شەریکە تاوان -یان زیاتر لەوە وەک هاندەری تاوان- لەسەر کورسی تاوانباری جێگیر بێت، بەڵکوو گشتی دەوڵەتانی بەرهەڵستکاری ئەم داگیرکاری‌یە ئاشکرایەش لەسەر ئەم کورسی‌یە جێگیرن. نەک وەکوو شەریکەتاوان بەڵکوو بە تاوانی کەمتەرخەمی لە پێشگری لە قەومانی تاوان. ئەوان بە هێنانە گۆری دیپلوماسی وەک جوابێک بە پرسی داگیرکاری و نەژاد پەرستی و کۆمەڵکووژی و ژینۆساید، بە کردەیی یارمەتی درێژەدانی ئەو نەماییشە خوێنبارە ئەدەن. ئەمە لۆژیکی سیستەمێکە کە نەک لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی گشتی مرۆڤ، بەڵکوو لەسەر بنچینەی بەرژەوەندی ماددی چینە باڵادەستەکانی وڵاتە رکابه­ر و دژبەرەکان؛ نە لەسەر بنەمای بەختەوەری گشتی بەڵکوو لەسەر بنەمای قازانج و بەهرە دەری، کار ئەکات. ئەمە یاسای ئاسنینێکە کە سەرووی ئیرادەی دەورگێڕەکانی، ڕەوتی ڕاستەقینەی پێشهاتەکان دەست‌نیشان دەکا. تەنانەت ئێرانی کۆماری ئیسلامی کە بۆ دەیان ساڵ دروشمی مەرگ و نەمان بۆ ئیسرائیلی دووپات دەکردەوە هاوپەیمانەکانی خۆی پڕچەک دەکرد، ئەمرۆ ناچارە بە کردەوە بچتە ژێرباری هەمان یاسا ئاسنینەکان، لەوپەرڕی بێ دەسەڵاتی‌دا شایەتی ئەوەی بیت که کۆمەڵگا مەدەنی‌یەکەی ئەزقەزا بۆ ئامرازێکی گوشار لە خزمەت بە هەمان «لووی شێرپەنجە» وەرگەڕاوە، وە لە گشتی ئەو دروشمانە تەنیا ڕازی بوون بە هەمان سیستەمی یاسا تەوەر بە هاوڕێیەتی ڕێبەرانی جیهانی فرەجەمسەری بۆ ماوەتەوە.

ئەمە سیستەمێکی بەربڵاوە کە گشتی ئەکتەرەکانی نەمایشی ناخ‌هەژێتی فەلەستین، دە چوارچێوەی ئەودا رەفتار دەکەن. لە ستەم‌گەر تا ستەم‌کێش، لە دەوڵەتانی ناوچە تا زڵهێزانی جیهانی، هەموو و هەموویان لەسەر بنەمای لۆژیکی ئەم سیستەمەیە کە هەڵسوکەوت دەکەن. وە ئەمەش خسڵەتی دانەبڕاوی ئو سیستەمەیە کە تەنها و تەنها لەڕێگەی لەناوبردنی بەشێک لە سامانی بەشەری و لە کاتی چڕ بوونەوەی قەیران بە لەناوبردنی بەشێک لە خودی کۆمەڵگای بەشەری، خەریکی بووژانەوەی خۆی دەبێت. جیهانی ئەمرۆ لەم چەشنە حاڵەتە دایە و فەلەستین دڵی بەخورپەی ئەم جیهانەیە.

لە فەلەستین سندووقی پاندۆرا کراوەتەوە و گشتی ئەو نەهامەتییانە کە لە سیستەمی زاڵی سەرمایەداری بەجێمابوون یەک‌سەرە سەرەوژێر دەبنەوە. فەلەستین ئەمرۆ بۆتە بە ئاوێنەیەک کە دەموچاوی ناحەزی سیستەمی زاڵ لە بەرامبەری خۆیێەوە ڕادەگرێت. دەستەی فراوانی شەهیدانی غەززە، ژنان و پیاوان و مناڵانی پارچە پارچە کراو، کە شەپۆلێکی بە شکۆی لە تووڕەیی و ناڕەزایەتی لە سەرتاسەری جیهانی تاو داوە، شکێک دەوەی­دا ناهێڵێتەوە کە بناغەکانی ئەم سیستەمە ئەبێت بە تەواوەتی بگۆڕدرێت.

فەلەستین زیاتر لەهەر شتێک هاوارێکە بۆ شۆڕشی کۆمەڵایەتی. بۆ نەشتەرگەری قووڵ لەناو سیستەمی کۆمەڵایەتی باو ، نە بۆ چاکسازی ئەم بە پەڕینەوە لە سیستەمی تاک‌جەمسەری بۆ سیستەمی فرەجەمسەری کە تەواوی کوێرەوەری ئەمرۆکەش دەگەڵ خوی دەگێڕێت و ئه­جاره­ش لە داهاتوو ئاوسی هەمان ئەو کارەساتانە دەبێتەوە.

فەلەستین پێداگرێکە بە نیازی جیهان بە کردەی شۆڕشگێڕانە ، کردەی شۆڕشگێڕانە یانی ڕەخنەی بنچینەیی سیستەمی زاڵی هەنووکەیی. فەلەستین هاواری کۆمۆنیسم دەکات و جیهانیش هەروه­ها بەو ئاراستەوەدا ئەروات. مەبەست خێرا کردنی ئەم ڕەوتەیە.

بژی فەلەستین

بژی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی سۆسیالیستی

سازمانی تەداروکی کۆمۆنیستی

۲۷ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۳

Write comments...
or post as a guest
Loading comment... The comment will be refreshed after 00:00.

Be the first to comment.

کنفرانس مؤسس

  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت سوم)
    از موضع تئوری مارکسیستیِ بحران و فروپاشی، این امر از ابتدا از نظر گروسمن مسلم است که برای پرولتاریا انتظار تقدیرگرایانه فروپاشیِ خود به خود ، بدون آن که فعالانه در آن دخالت کند؛ قابل طرح نیست. رژیم های کهنه…
  • حزب پرولتاریا
    حزب وظایف خود را تنها به شرطی می تواند ایفا کند که خود تجسم نظم و سازمان باشد، وقتی که خود بخش سازمانیابی شدۀ پرولتاریا باشد. در غیر این صورت نمی تواند ادعایی برای به دست گرفتن رهبری توده های…
  • اتحادیه ها و شوراها
    رابطۀ بین اتحادیه و شورا باید به موقعیتی منجر شود که غلبه بر قانونمندی و [سازماندهی] تعرض طبقۀ کارگر در مساعدترین لحظه را برای این طبقه امکانپذیر سازد. در لحظه ای که طبقۀ کارگر به آن حداقلی از تدارکات لازم…
  • دربارۀ اوضاع جهانی - 14: یک پیمان تجاری ارزشمند
    یک رویکرد مشترک EU-US می تواند بر تجارت در سراسر جهان تأثیر گذار باشد. روشی که استانداردها، از جمله مقررات سلامتی و بهداشتی و صدور مجوز صادرات در بازارهای دیگر را نیز تسهیل میکند. به خصوص مناطقی که هنوز تحت…
  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت دوم)
    همان طور که رزا لوکزامبورگ تاکید نموده است، "فروپاشی جامعه بورژوایی، سنگ بنای سوسیالیسم علمی است". اهمیت بزرگ تاریخی کتاب رزالوکزامبورگ در این جاست: که او در تقابلی آگاهانه با تلاش انحرافی نئو هارمونیست ها، به اندیشه ی بنیادین "کاپیتال"…

صد سال پس از انقلاب اکتبر

کنفرانس اول

هنر و ادبیات

ادامه...

صدا و تصویر