نظرات خوانندگان

ئەمە کۆدەتایە، لەناویان بەرن بەر لەوەیکە ئەوان لەناوتان ببەن!*

نوشتۀ: تدارک کمونیستی

پێکهاتەی کۆدەتاچیەکان، بەکرێگیراوانی میدیاییەکانیان، ئەبێت بە شێوەیەکی بێسنوور لە مانەوە لە بەستێنی چالاکی کۆمەڵایەتی بێبەش بکرێن. نابێت بە ئەوانە دەرفەت و بەهرەمەندی لە دەربڕینی ڕاو بوچوونیان پێبدرێت. نابێت رێگەی ئەوەیان پێبدرێ کە لەگەڵ کۆر و هاوکاسەکانی خۆیان پەیوەندی بگرن، نابێت رێگە بدرێن لە کۆمەڵە گشتیەکان دەرکەون. بە کورتی پێویستە بە تەواوی گۆشەگیر بکرێن. و سەرکردەکانیان وەک ڕۆحانی و زەریف و هاوپیشەکانیان بە واتەی راستەقینە بسڕێنەوە.

گەلی خۆڕاگری ئێران، کرێکاران، زەحمەتکێشان، مرۆڤ‌گەلی بەشەڕەف و سەربەستان

پاش زیاتر لە مانگێک لە شەڕی قارەمانانەی ئێوە و لە سەروبەندی لەناوچوونی چەپەڵترین و خراپەکارترین هێزەکانی جیهانی هاوچەرخ، هاوپەیمانی وەیشوومەی زایۆنیستی-ئیمپریالیستی ڕێژیمی داگیرکەری قودس و ئیمپریالیزمی ئەمریکا، ئێستا دوژمنە ناوخۆیییە فێڵبازەکانتان، بێشەرمترین نوێنەرانی ئۆلیگارشییە گەندەڵەکەی ناو سیستەم، دەڵاڵبازانی ناونجیکەری بازنە داراییەکانی والستریت و لەندەن، دووبارە قوت بوونەتەوە. وەرسووڕانی ڕۆژانی دوایی سەرانی ئەم ڕەوتە گەندەڵ و ماڵوێرانکەرە، لە دەرکەوتنی لەناکاوی جەواد زەریفی خاینەوە تا فەرمایشەکانی کەسە بێدەسەڵاتەکەی کە ئامرازی دەستیانە، واتا سەرۆککۆماری ساویلکە، مەسعوود پزیشکیان، و لە کۆتاییدا قوت بوونەوەی حەسەن ڕۆحانی؛ ئەو بکوژی خەزەڵوەری ٩٨، بە روخساری سیاسەتمەدارێکی ڕزگارکەر. هەموویان بەشێکن لە پڕۆژەیەکی یەکگرتوو کە جەمسەری تری لە تەلئەبیب و واشینگتۆنە. بەخۆڕایی نییە کە سەربڕی مناڵبازی کۆشکی سپی باسی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕابەرانی زیرەکی ڕێژیمی نوێی ئێران دەکات و بە کۆمەڵکوژەکەی تەلئەبیب ڕایدەگەیەنێت کە ئێران چیتر مەترسییەک بۆ بوونی ڕێژیمی زایۆنیستی نییە.

بە بڵاوبوونەوەی وتاری محەممەد جەوادی زەریف لە گۆڤاری فارین ئەفیەرز، ئێستا قۆناغی کۆتایی ئەم پلانە جێبەجێ دەبێت. پڕۆژەیەکی پیسی کە لایەنی بەرامبەر بە بۆردومانی ژێرخانەکانی پیشەسازی و گواستنەوە، بەستێنی جێبەجێکردنی بۆ ڕێکخستبوو. بۆردومانێک کە بڕیار بوو دوو بژاردە لەبەردەم ئێوەی گەلی ئێراندا دابنێن تا ڕاستەقینەترین هەڵبژاردەکان، واتا سەرکەوتنی ئێوە، لەبەر چاوان بشارنەوە. بڕیار بوو ئەم پەیامە بە ئێوە بدەن کە لە نێوان لەناوچوون و سازان یەکێک هەڵبژێرن. لە کاتێکدا بۆ خۆیان لە لەناوچووندا بوون. دەوڵەتی دەسکردی بە ناوی ئیسرائیل لە سەرووبەندی لەناوچوون و بە تەواوی سڕانەوەی لە گۆڕەپانی مێژوودا بوو و ئیمپریالیزمی ئەمریکاش لە هەمبەر گەورەترین شکستی مێژووی خۆیدا و لە ئاست هاوکێشە جیهانییەکاندا وەک هێژاییەکی ماوە بەسەرچوو. وە بەدڵنیایی، بە سەرکەوتنی ئێوە لە مەیداندا، ئۆلیگارشییە گەندەڵەکەی ناو سیستەمی باڵادەستیش وێڕای  ئۆپۆزیسیۆنی چەوساوەی گوێ بەفەرمانی زایۆنیزم، بۆ هەمیشە دەکەوتە ناو زبڵخانەی مێژوو.

بۆ کۆدەتاچییەکان، ئەمە ئەو ساتە بوو کە دەبووایە قۆڵ هەڵماڵن. بە هەمان ڕادە کە دۆخی مەیدان بۆ کۆدەتاچییەکان و لایەنگرانیان نالەبار بوو، بە هەمان ڕادەش لای ئەوان ڕێکخستنی ناو سیستەم و سەرۆکایەتیەکەی بۆ ئەنجامدانی دواهەنگاو گونجاو بوو. لە لایەکەوە بە لابردنی چینێکی تەواو لە تاقمێکی سەرکردەیی سیاسی و سەربازی ناو سیستەم و بەتایبەت بە لابردنی ڕابەرایەتی کارزما و دەسڕۆییشتوویی ئایەتوڵڵا خامنەیی، و لە لایەنی ترەوە بە سەرپشک بوون لە دەسەڵاتی[دەوڵەتی] بەرێوەبردن لەگەڵ پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری خەسیاو، ئێستا لە ناو سیستەمدا هیچ هێزێکی بەرچاو لەبەردەم خۆیاندا نابینن بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودانی کۆدەتا. بەتایبەت ئەوەیکە ڕابەرایەتی ئێستای نیزام، هەم لە ناوبانگ کۆکراوەی ڕابەرایەتی پێشوو  بێبەرە و هەم لە ئاستی کردەدا لە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ لە کۆبوونەوە و دیدارە فەرمی و گشتییەکاندا بێبەشە و بەم شێوەیە کەمتر لە خامنەیی باوکی ئامرازی خۆسەپاندنی لەبەر دەستا هەیە.

گەلی خۆڕاگری ئێران، کرێکاران، زەحمەتکێشان، مرۆڤ‌گەلی بەشەڕەف و سەربەستان

ئەوەیکە ئێستا کۆمەڵگای ئێران بەهۆی دەستدرێژی زایۆنیستی-ئیمپریالیستی تووشی دۆخێکی تا ئەم ڕادەیە ترسناکە بووە، نەک بەهۆی لاوازی سەربازی یان تەنانەت ئابوورییەوە، بەڵکو بەهۆی داهێزانی پێکهاتەی سیاسی و سیستەمی ئیدارەیی کە تا ڕادەیەک بەتەواوی لە ژێر دەسەڵاتی گەندەڵترین بەشەکانی چینی باڵادەستا کە لە پەیوەندیەکی چڕ و پتەو لەگەڵ بازنە داراییەکانی دەوڵەتە ئیمپریالیستییەکان و شێخە کۆنەپەرستانی عەرەب دایە. ئەم تاقمە گەندەڵە دوژمنی خۆی لە بوونی ئێوەدا دەبینێت نەک لە ڕیزی هاوپەیمانی زایۆنیستی-ئیمپریالیستیدا، و لە هەر شوێنێک پێویست بوو ئەم دوژمنایەتیەی بە ڕوونی پێشانداوە. بەبێ شۆک تراپی، ئەم چینی گەندەڵە بە کرێگیراوی موساد و ناوەندە هەواڵگرییە ڕۆژاواییەکان، دەرەتانی هەڵگرساندنی ئاگری خوێناوی ڕەشەمەی نەدەبوو، و خڵتەی  پەهلەوی نەیاندەتوانی بە یارمەتی دەزگای ڕاگەیاندنی زایۆنیستی، ڕەوایی پێویست بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بدەن بە تاوانبارانی واشنگتن و تەلئەبیب. لە کوشتنی کچانی بێتاوانی قوتابخانەی میناب و لە وێرانکردنی ژێرخانی کۆمەڵگادا، پشکی هاودەنگانی ڕۆحانی و زەریف و هاوڕێکانیان لە دەزگای دەوڵەتی و سیستەمی ئابووریدا، هەرگیز لە ڕۆڵی دەستە خوێناویەکانی ترامپ و نەتانیاهوو و خڵتەی پەهلەوی کەمتر نییە.

ئەوان بەدرێژایی دەیەکان بۆ تۆڵەکردنەوە لە شۆڕشی ٥٧ و گەڕاندنەوەی ئێران بە ژێر ڕێکخستنەکانی بازاڕە داراییەکانی والستریت و لەندەن، کۆمەڵگایان بەرەو ئەم چەشنە کارەساتانە پەلکێش کردووە و ئێستاش هەر ساتێک بوونی ئەوان لە ژیانی کۆمەڵگادا هیچ مانایەکی‌تری جیا لە   هتانەبەری کارەسات‌گەلی گەورەتر و خوێناویتر. بەتایبەت کە بە چوونە ناو قۆناغە کۆتاییەکانی ئەم کۆدەتایە خوێناویە، ئێستا قەبارەی کارەساتەکان بەرادە زۆر گەورەتر دەبێت.

پێکهاتەی کۆدەتاچیەکان، بەکرێگیراوانی میدیاییەکانیان، ئەبێت بە شێوەیەکی بێسنوور لە مانەوە لە بەستێنی چالاکی کۆمەڵایەتی بێبەش بکرێن. نابێت بە ئەوانە دەرفەت و بەهرەمەندی لە دەربڕینی ڕاو بوچوونیان پێبدرێت. نابێت رێگەی ئەوەیان پێبدرێ کە لەگەڵ کۆر و هاوکاسەکانی خۆیان پەیوەندی بگرن، نابێت رێگە بدرێن لە کۆمەڵە گشتیەکان دەرکەون. بە کورتی پێویستە بە تەواوی گۆشەگیر بکرێن. و سەرکردەکانیان وەک ڕۆحانی و زەریف و هاوپیشەکانیان بە واتەی راستەقینە بسڕێنەوە.

 

مەوەستن، هیواتان بە دەزگای دادوەری و هاوتاکانی نەبێت. کردەی ڕاستەوخۆ پێویستە. رێگە مەدەن بەڵگە هێنانەوەی وەک هەداخوازی و پێشگری لە یەکگرتوویی نیزام دەستان لە کردەوە ببەستێت. لەناویان نەبەن، لەناوتان دەبەن. ساتی کردارە. مەوەستن.

*لەناویان نەبەن، لەناوتان دەبەن. ساتی کردارە. مەوەستن.*

 

ڕێکخراوی تەداروکی کۆمۆنیستی

١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥

نوشتن دیدگاه


تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

کنفرانس سوم

ادامه مطالب...

کنفرانس دوم

ادامه مطالب...

کنفرانس مؤسس

  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت سوم)
    از موضع تئوری مارکسیستیِ بحران و فروپاشی، این امر از ابتدا از نظر گروسمن مسلم است که برای پرولتاریا انتظار تقدیرگرایانه فروپاشیِ خود به خود ، بدون آن که فعالانه در آن دخالت کند؛ قابل طرح نیست. رژیم های کهنه…
  • حزب پرولتاریا
    حزب وظایف خود را تنها به شرطی می تواند ایفا کند که خود تجسم نظم و سازمان باشد، وقتی که خود بخش سازمانیابی شدۀ پرولتاریا باشد. در غیر این صورت نمی تواند ادعایی برای به دست گرفتن رهبری توده های…
  • اتحادیه ها و شوراها
    رابطۀ بین اتحادیه و شورا باید به موقعیتی منجر شود که غلبه بر قانونمندی و [سازماندهی] تعرض طبقۀ کارگر در مساعدترین لحظه را برای این طبقه امکانپذیر سازد. در لحظه ای که طبقۀ کارگر به آن حداقلی از تدارکات لازم…
  • دربارۀ اوضاع جهانی - 14: یک پیمان تجاری ارزشمند
    یک رویکرد مشترک EU-US می تواند بر تجارت در سراسر جهان تأثیر گذار باشد. روشی که استانداردها، از جمله مقررات سلامتی و بهداشتی و صدور مجوز صادرات در بازارهای دیگر را نیز تسهیل میکند. به خصوص مناطقی که هنوز تحت…
  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت دوم)
    همان طور که رزا لوکزامبورگ تاکید نموده است، "فروپاشی جامعه بورژوایی، سنگ بنای سوسیالیسم علمی است". اهمیت بزرگ تاریخی کتاب رزالوکزامبورگ در این جاست: که او در تقابلی آگاهانه با تلاش انحرافی نئو هارمونیست ها، به اندیشه ی بنیادین "کاپیتال"…

صد سال پس از انقلاب اکتبر

کنفرانس اول

صدا و تصویر