شەڕ لە ئۆکرانیا : کۆبەندییەکی پوخت

نوشتۀ: گۆنزالۆ لیرا
Write a comment

ڕووسیا 30 هەزار کەسی لە دەوروپشتی کیێڤ نیشتەجێ کرد. هێزێک کە بە هیچ جۆرێک بۆ گرتنی کیێڤ بەس نەبوو، بەڵام بایی ئەوەندەی بوو کە نیزێک بۆ 100هەزار کەس لە بەرگریکارانی سووپای ئوکرانیا لە جێوە بزمارڕێژ بکات.

لێدوانی سەرنووسەر:

بابەتی ژێرەوە ئەو توویتەیە کە گۆنزالۆ لیرا سەبارەت بە دۆخی ئێستاو دوورنوێنی ئەگەرەکانی شەڕ لە ئوکرانیا نووسیویەتی. بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە بە دوو ئاراستەوە بەنرخه. یەکەم ئەوەیکە بابەتەکە لە لایان گۆنزالۆ لیرا نووسراوە. ناوبراو کە لەم دوایی‌یانەدا بۆ ماوەیەک لە لایان هێزەکانی پاراستنی ئوکرانیا دەستگیر کرابوو و بەدوای ئازاد بوونیشی‌دا رێگەی دەرچوون لە خارکۆفی نەبوو. لای من روون نییە ئێستا ئەو لە کوێیە. ئەگەر لەناو خارکۆفە، دیارە کە بە چالاکی لەم چەشنە دووبارە لەبەردەم مەترسییەکی هێگجار گەورە دایە. لە تویتەری تایبەتی ناوبراودا یەکەم پۆست تایبەت بە 22ی نیسانە. لەوێ دەنووسێت: «بۆ تێگەییشتن لە حەقیقەتی رژێمی زلێنسکی ئەو ناوانەی ژێرەوە لە گووگڵ دا بدۆزنەوە» و ئەو لیستەش ناوی کەسانێکن کە لە ماوەی ڕابردوو لە ئەوکرانیا کووژراون. سیاسەتوانان ، کۆمۆنیستەکان و چالاکانی بواری ڕاگەیاندن. لیرا لە کۆتایی توویتەکەی‌دا دەنووسێت: «جارێکی تر: ئەگەرکوو بۆ ماوەی 12 ساعەت هێچ هەواڵێک‌تان لەمن نەبیست، ئەوە ناوی منیش بەو لیستە زیادکەن».

واتای توویتەکە جگە لەوەی نییە کە ناوبراو هەروا لە خارکۆفە و لە ژێر چاوەدێری پیاوکووژانی رژێمی لیبرال- فاشیستی‌دا ماوەتەوە. دەکرێ قسە لەسەر ئەم بابەتەش بکرێ کە ئایا بەمجۆرە [چاونەترسانە] هەلسوکەوت کردن ماقوڵ و دوورنواڕانەیە یان نا، بەڵام لە یەک شت ناکرێ خۆ بپارێزیت: کڵاو لەسەر داگرتن بۆ رێزلێنان لەو بەدەگمەن کەسانەی کە گەییشتن بە بوونییەتی مرۆیی خۆیان ، دە بەرگری‌کردن لە حەقیقەت‌دا دەبینن ، تەنانەت ئەگەر بە بەهای گیانی‌شیان تەواو بێت. هەر ئەم تاکە بۆنەیە بۆ بڵاوکردنەوەی دەقی خوارەوە بەس بوو.

بەڵام بابەتەکە بەلایەکی دیکەشەوە زۆر بەکەلکە. لیرا هەڵسەنگاندنێکی پوختە لە ڕەواڵی تا ئێستای شەڕ دەخاتەروو، کە بە تەواوی بە دژی گوتاری پڕۆپاگاندەیی و گوێ‌کپێنەری ڕۆژئاوا-یی وەستاوەتەوە رەهەندەکانی ئەم پرۆپاگاندەیە تا ڕادەیەک بەربڵاو و بەتوانایە کە کاریگەرییەکەی تەنانەت لە ئاستی وڵاتانی رۆژئاوایی دوورتر ڕۆیشتووە و زۆرێک لە چاوەدێران و چالاکانی سیاسی‌_تەنانەت دژەرۆژئاواییش_ بەو بەرەنجامە خەڵەتێنەرە گەیاندووە کە ڕووسیا تا ئەمرۆکە شکەستی سەختی لەخۆ گرتووە و توانای سەرکەوتن بەرامبەری سووپای ئۆکرانیای نییە. ڕوونە کە ئەمجۆرە هەڵسەنگاندن چ بەرەنجامێکی سیاسی لێدەکەوێتەوە. لیرا نیشانی ئەدات کە بەمجۆرە نییە.دەگەڵ ئەوەیکە لەم بەستێنە‌دا لیرا یەکەم کەس نییە پێداگرانە سەرقاڵی لێکۆلینەوەی رەوتی شەڕی ئۆکرانیا و بە بەرەنجامی تەواو جیاواز گەییشتبێت. لەراستیا هەر پسپۆڕێکی جیددی و پشتبەستوو بە ڕای خۆی هەر بەئەم بەرەنجامانە دەگات و ئەمەش نەک بەتەنیا وتەکانی کەسایەتییەک وەک ئاندرێ مارتیانۆفی ڕووسی پشتڕاستی دەکەنەوە، بەڵکوو خاوەنڕای بە ئەزموون و شارەزای نیزامی ناوخۆی ئەمریکا وەک سکات ریتەر و سەرهەنگ مەک‌گریگۆر بەمجۆرە بەردەوام پیداگری لەسەر دەکەن. بەشێک لەوان وەک مەک‌گریگۆر تەنانەت تا ئەو شوێنە دەچتە پێش کە دەڵێت: «ڕووسیا شەڕەکەی لە هەمان ڕۆژی یەکەم بردەوە». ئەو بابەتەی کە ئێمەش بە ڕاگەیاندنی ئەوەیکە «ناتۆ مرد» باسمان لێکرد. لەڕاستیا ئەوەی ڕۆژئاوا و پەیمانە سەربازییەکەی لەخۆی نیشان ئەدات بۆ نالەبار کردنی دۆخەکە و زیاتر بوونی زیانی گیانی و وێرانییەکان کارامەیی هەبووە، لەبواری سەربازییەوە زیاتر لە ئۆپراسیۆنێکی زۆڵانەی سووپایەکی تێکشکاو نییە. ئەوەیکە ڕووسیا لەبەر چاوی هەموو جیهان چەند ناوچەیەکی لە خاکی ئۆکرانیا داگیر کردووە و ناتۆ-ش بەوهەموو هەرا و خۆهەڵمساندنەکەی لە پشتی پەردەوە وەستاوە، ئەمەش لەبەر ئاشتی‌خوازی و یا هەست بە بەرپرسیارەتی ئەوان لە بابەت مەترسی هەڵاییسانی شەڕی سێیەمی جیهانی نییە و نە بەهۆی ئەمەشە کە ئۆکرانیا بە فەرمی ئەندامی ناتۆ نییە، ئەگینا ئەم سرشت ‌داگیرکەر و دەستدرێژیکارانه لەبەر زۆر کەمتر لەوانە خاکی ئەم و ئەو وڵاتیان بە توورەکە کێشاوە. ئەم بێ دەسەڵاتییەی ئەوان لە بەرەنگار بوونەوەی سەربازی دەگەڵ ڕووسیا بوو کە ئەمانەی بەو رۆژەی گەیاندووە.

لەسەر لێکدانەوەکانی گۆنزالۆ لیرا سەبارەت بە داهاتووی ئۆکرانیا دەکرێ هاوڕا نەبیت.تەنانەت لە بابەت ئەگەری کۆتایی هاتنی ئەم شەڕە دەکرێت هەروەها حاڵەتی‌ تریش ڕەچاوبگرین. وەک نموونە پەلکێش بوونی شەڕ بۆ سەر ناوچەکانی تر کە لەڕاستیا دەگەڵ کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی 20 بۆ 40 وڵات لە ناوەندی ئەمریکی ڕامشتاین دەکرێ ئەگەری ئەمەش هەبێت.بەوحاڵەش بنەمای هەڵسەنگاندنی مەیدانی گۆنزالۆ لیرا زور زیاتر له هەموو بانگەشەکانی رێکخراوە ئەمنیەکانی ڕۆژئاوا و میدیاکانی لە ڕاستێکان نیزێکترە.

***********

کۆبەندییەکی پوخت بۆ ئەو کەسانەی بەدوای چۆنیەتی ڕووداوکان نەکەوتوون بەڵام بە نیازی لێ‌تێگەییشتنن:

24ی شوبات، ڕووسەکان له باشوور، باشووری خۆرهەڵات، خۆرهەڵات و باکوور ڕا هێرشەکەیان بە هەڵمەتێکی خێرا دەست پێکرد. ئەوان بە 190 هەزار کەس ئەم هێرشەیان دەست پێکرد، لەبەرامبەر بە 250 هەزار هێزی شەڕکەری ئۆکرانی.

ڕووسیا 30 هەزار کەسی لە دەوروپشتی کیێڤ نیشتەجێ کرد. هێزێک کە بە هیچ جۆرێک بۆ گرتنی کیێڤ بەس نەبوو، بەڵام بایی ئەوەندەی بوو کە نیزێک بۆ 100هەزار کەس لە بەرگریکارانی سووپای ئوکرانیا لە جێوە بزمارڕێژ بکات. ڕووسیا هەروەها لە چەندین قۆڵەوە هێرشی برد، وێڕای یەکینەکانی بەهێزکەرەوەی وەک (کاروانی 40 کیلۆمەتری تانکەکان) بۆ بەکارهێنان لەم شوێنانەی کە پێویستن.

هورووژمی دەستەوبەجێی ڕووسیا بەشێوەیەکی بنەمایی پێشی شەڕی دەستەوبەجێی ئۆکرانیەکانی گرت. سووپای ئۆکرانیا لە بەرەبەرەی پەلامار بردنە سەر دۆنباس دابوو. ئەمە ڕاستەوخۆ هاندەری هێرشەکەی ڕووسیا بوو: بۆ پێشدەستی پووچەڵ کردەنەوەی پەڵامارێک کە سەرووبەندی قەڵمانی بوو. بابەتێک کەتێیدا سەرکەوتن.

هەروەها بە هێرش بردن لە لای باکوور و باشوورەوە، ڕووسەکان زنجیرەی ناردنی چەک لەلایەن ناتۆ-یان شێواند. ئەگەر هاتباو ڕووسیا بە تەنیا لە خۆرهەڵاتەوە هێرشی کردبا بە مەبەستی پێشگری لە پەلاماری ئۆکرانیا بۆ سەر دۆنباس، ئەوە داڵانەکی تایبەت بە دابین کردنی چەک لەلایەن ڕۆژئاوا ئاوەڵە دەماوە. خستنە ژێر گوشاری کیێڤ پێشی لەوەی گرت.

بەمجۆرە پەیکەرەی بنەڕەتی سووپای ئۆکرانیا لە خۆرهەڵات زەمینگیر کرا و پاشماوەی سووپای ئۆکرانیا دوورەپەرێز و بزمارڕێژ بوون و دابین کردنی چەک لەلایەن ڕۆژئاوا ئاستەم ببوو. دوای ئەمە ڕووسیا خەریکی تێکشکاندنی پەیوەندی نێوان سەرکردایەتی و کۆنترۆل و دابین کردنی چەک بوو کە ئەمجاریش لێکهەڵبڕانی زیاتری یەکینەکانی سووپای ئۆکرانی لێکەوتەوە.

به ماوەیەکی زۆر کەم ڕووسەکان قەڵەمڕەوێک بەقەرا ئینگلستانیان لە ئۆکرانیا خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان، بەڵام ئەمە کۆنتڕۆڵێکی ڕووکەش بوو. باشووری ئۆکرانیا بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسەکان دابوو. سووپای ئۆکرانیا لەدەورووپشتی خێرسون بە ئاسانی لەیەک هەڵوەشاپە. ماریۆپۆل بوو بە گۆڕەپانی شەر بە هەمان شێوەی کە دۆنباس وایلێهات.

ئەوەی ڕووسەکان لە سەرەتاوە دەیانویست ئەمانە بوون:

-پەک خستنی پەلاماری نیزێک لە ڕوودانی بۆ سەر دۆنباس. کە بەجێیان گەیاند

-تۆقاندنی رژێمی زلێنسکی و ناچار کردنی بە دانوستان بۆ رێگەچارەی سیاسی- کە سەرکەوتوو نەبوون.

کیێڤ بەهۆی ئەو فەرمانەی کە لە واشینگتن پێی دەگییشت هیچ لەدوای دانوستان لە سەر ئاگربەست نەبوو: "تا دوایین ئۆکرانی بەرەنگاری ڕووسەکان ببنەوە"!، هەروەها لات‌ و پووتی نەونازی دەوری زلێنسکی بەهۆی ئەو سامە زۆرەی کە لە ڕووسەکانییان هەیە، لەبابەت دانوستان و تەسلیم بوون هەڕەشەیان لە زلێنسکی کرد. زلێنسکی هەڵمەتێکی گەورەی رێکخست تاکوو پێشوەختە دنەی هێزەکانی سووپای ئۆکرانیا بۆ شەڕکردن تا مردن بدات. ئەفسانەکان داڕێژران(بۆ نموونە تارمایی کیێڤ) ، پەلامارەکان بە ئاڵای دڕۆیین ئەنجام دران(بوچا و کراماتۆرسک) و چیرۆکە قێزەونەکانی میدیایی ئامادە و پەرداخ کران.

ڕووسەکان درێژەیان بە گفتوگۆ دا و هەوڵیان دا کە ژێرخانەکانی ئۆکرانیا تێک نەدەن. لەڕاستیا ئەوان سەرەتا هەوڵیان دا کەمترین زیان بە ئۆکرانیا بگەیێنن. بەڵگەی لەڕادە بەدەر بۆ سەلماندنی ئەو ئیدیعایە بەردەستن: ڕووسیا هێرشی نەکردە ژێرخانە ناسەربازییەکان -ئاو ، کارەبا ، هێڵی تەلەفۆن، گواستنەوە و گەیاندن. ڕووسەکان بۆ سەر نووستنگە سەربازییەکان، ناوەندە سەرکردایەتی‌یەکان، باڵاخانە دەوڵەتییەکان و شوێنی‌تر هێرشیان نەکرد.سەرەتا ڕووسەکان ئەوەیان پێ باشتر بوو کە بگەن بە «ڕێگەچارەیەک بە گفتوگۆ».بەڵام لە کۆتایی مانگی ئازار بۆیان دەرکەوت کە ئەمە رێتێچووی نییە.

ئەمە هۆکاری کشانەوەی ڕووسیا لە کیێڤ بوو. ماتل کردنی هێز لە نیزێک شارێک کە چیتر ئەو قازانجەی کە خۆزیاری بوون نەیماوە کارێکی بەخۆڕایی بوو: تێخستنی گوشاری سیاسی سەر رژێمی زلێنسکی و ناچارکردنی بە دانوستان. ئەو پاشەکشەی ڕووسیالەکن لایەنی بەرامبەر وەک «سەرکەوتون» لە «شەڕی کیێڤ» جاڕ درا. ئۆف!

لە کۆتایی مانگی ئازار ڕووسەکان پاشەکشەیان کرد و دەسەلات خویان لە ئەو ناوچانەی کە داگیرکراون قاییمیان کردوو ئەو ناوچەیانەی کە ڕاگرتنیان نابەجێ بوو یان لە نەفسی خۆیان خەرجی زۆریان لێدەکەوتەوە، ڕادەستی سووپای ئۆکرانیا کرا. دەزگای پڕۆپاگەندەیی ئۆکرانیا تەواوی ئەو پاشەکشانەی وەک «سەرکەوتن» تۆمار کرد.

بەلام جارێ ئێستاش کەلێنەک بۆ ئەو دەرفەتە مابوو کە شەڕ بە شێوەی ڕێگەچارەیەک لە ناو دانوستانەکاندا کۆتایی بێت، بەلام ئەمەش لە سەرەتای مانگی نیسانەوە لەناو چوو. دوای گفتوگۆکانی ئیستەنبووڵ لە ڕۆژی 30ی ئازار لایەنی ئۆکرانی لاپەرێزانە بۆ سازش کردن لەسەر هەندێک بابەت ڕەزامەندیان دەربڕی بوو، بەلام بە مەودای یەک هەفتە بە فەرمی دژایەتی خۆیان دەگەڵ ئەم پوانانە ڕاگەیاند. ئەوە کاتێک بوو کە ڕووسەکان لەمە تێگەییشتن کە رژێمی زلێنسکی ڕئکەوتنی دەگەل ناکرێ: لە واشینگتن، بە تایبەت ویکتتۆریا نۆڵاند و ئانتۆنی بلینکن ، مۆڵەتی ئاشتیان پێ‌نادەن. ئەوان ئەم شەڕەیان بۆ وشکاندنی ڕووسیا پێویستە. ئەمە شەرێکی کلاسیکی بریکارانەیە. ئۆکرانیا باجی ئەمە ئەداتەوە.

بابەتێکی تریش بوو کە ڕووسەکان تووشی هاتن: گەمارۆیەکان. گەمارۆیەکان زیانیان بە ڕووسیا گەیاند و ئەوانیش بە خێرایی دژکردەوەیان دەرخست. گەماڕۆیەکان ئەوەندەش سەخت نەبوون، بەڵام دزینی 300 ملیار دۆلار لە دراوی یەدەکی ڕووسیا لە لایەن ڕۆژئاوا، زەبرێکی سەخت بوو. ڕووسەکان بۆیان دەرکەوت ئێستاکە لەناو جەنگێکی هەمەلایەن دەگەڵ رۆژئاوا وەستاون و بەم هۆیەش دراوە یەدەکیەکانی ئەوان بۆ هەمیشە لەناوچوونە(زۆر پێدەچێت کە لە لایان سیاسییە گەندەڵەکانی ڕۆژئاوایی بە تاڵان بچێت). ڕووسەکان ئێشتا هیچیان بۆ لەدەست چوون نەماوە. دەگەڵ دزینی دراوی یەدەکی ئەوان، ڕۆژئاوا بە تەواوی کارتی گوشاری بەرامبەر بە ڕووسیای لە کیس چوو.

ئەمە چارەنووسی ئۆکرانیای دەست‌نیشان کرد:

ئێستا ڕووسەکان هیچ حەزیان لەوە نەماوە کە ئەوەی بەردەستیان هێناوە ڕادەستی بکەنەوە. ئەمە بۆ ئەوان زیانی گیانی و ئابووری زۆری تێچووە. ئەوەی دەزانن کە توانای گفتوگۆ بۆ ئاگربەست نابێت. رژێمی زلێنسکی زۆر ساکارانە ئەو رێکەوتانە پێشێل دەکا.

ئەوانە بەم واتەیەن کە:

ڕووسەکان بە تەمان تەواوی باشوور و خورهەڵاتی ئۆکرانیا داگیر و پێوەستی ڕووسیای بکات. ئەوە هۆی گۆڕانی دراماتیکی ستراتیژی ئەوان لە گۆڕەپانی شەڕە: ئەوان ئێستا بە هێمنی و بە رێسایی سەرقاڵی هاڕاندن و لەیەک هەڵوەشاندنەوەی تانوپۆی سووپای ئۆکرانیان.

شەڕە لە 30 رۆژی یەکەم خێرا، فریوکارانە و دەگەڵ داگیرکردنی بەڕواڵەتی چەند پانتایی بەرین لە قەڵەمڕەوی ئۆکرانیا بەمەبەستی خستنە ژێر گوشاری دژێمی زلێنسکی بۆ دانوستان بوو. بەڵام پچڕانی هەمەلایەنەی پەیوەندی ئابووری و سیاسی ڕۆژئاوا دەگەڵ ڕووسیا بە مانای ئەمەیە کە ڕووسەکان چیتر شتەکیان نییە بۆ لەدەست چوون و هەڵبەت شتی زۆر بۆ بەدەست هێنان: دۆنباس پڕاوپڕە لە ماددە کانزاییەکان، زەوی و زارە بەڕاستی پڕبارەکانی کەوتوونەتە خۆرهەڵات و باشوورەوە، خارکۆف شارێکی گەورەی پیشەسازییە، دەریای ئازۆڤ سەرچاوەی گازی بێ‌ئەژماری هەیە.

هەروەها شتەکی دیکەش، خەڵک خۆشیان دەوێن: بۆدەبی ڕووسیا ئیستا ئەو پاداشەی کە بە سەختی دەستی کەوتووە وێڵ بکات؟

هەروەها هەڵە مەبن، ئەوان تا ئەم ساتەی ئێستا براوەن. لە هەر کەسی نیزامی کە مووچەخۆری سیستەم نەبێت بپرسن، پێتان دەڵێت: نە بۆ سووپای ئۆکرانیا رێگەچارەیەک ماوە نە بۆ وڵاتی ئۆکرانیا. ئەوان نەهێزی زرێپۆشییان هەیە نە بەرگری دژەئاسمانی، نە سووتەمەنی و نە تەقەمەنی. بابەتەکە کۆتایی پێهاتووە.

تراژێدیای گەورە ئەوەیە کە بە هەزاران کووری گەنج گیانی خۆیان بەخت ئەکەن، بێ ئەوەیکە پێویست بەئەمە بایە!! بۆ وەپاش خستەوەی ڕووداوێکی کە حەتمیە، ئەو کوورە دلێرانە ئەبێت پاڵەوانانە بجەنگن و ئەوها بە ئازار جوانەمەرگ بن ، لەبەر خاتری رژێمی شەیتانیی زلێنسکی.

ئەو حەقیقەتە تاڵە.

وە لە کۆتایی پڕۆسەکەدا ئەمە نەخشەیەک دەبێت کەلێی دەمێنێتەوە. دیمەنێکی تاڵ لە داهاتووی ئۆکرانیا. ڕووسیا بە ملیار خەرجی ئەو ناوچانە دەکات کە بە تازەیی داگیری کردوون، گەش دەبنەوە و پەرە دەستێنن. بەڵام ئەو پارچەیەی کە لە ئۆکرانیا دەمێنیتەوە، فەقیر و کاول و لەبیرکراو بەجێ دەمێنێت. تراژێدییە.

ukrfumap

گۆنزالۆ لیرا

26ی نیسانی 2022

Write comments...
or post as a guest
Loading comment... The comment will be refreshed after 00:00.

Be the first to comment.

کنفرانس مؤسس

  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت سوم)
    از موضع تئوری مارکسیستیِ بحران و فروپاشی، این امر از ابتدا از نظر گروسمن مسلم است که برای پرولتاریا انتظار تقدیرگرایانه فروپاشیِ خود به خود ، بدون آن که فعالانه در آن دخالت کند؛ قابل طرح نیست. رژیم های کهنه…
  • حزب پرولتاریا
    حزب وظایف خود را تنها به شرطی می تواند ایفا کند که خود تجسم نظم و سازمان باشد، وقتی که خود بخش سازمانیابی شدۀ پرولتاریا باشد. در غیر این صورت نمی تواند ادعایی برای به دست گرفتن رهبری توده های…
  • اتحادیه ها و شوراها
    رابطۀ بین اتحادیه و شورا باید به موقعیتی منجر شود که غلبه بر قانونمندی و [سازماندهی] تعرض طبقۀ کارگر در مساعدترین لحظه را برای این طبقه امکانپذیر سازد. در لحظه ای که طبقۀ کارگر به آن حداقلی از تدارکات لازم…
  • دربارۀ اوضاع جهانی - 14: یک پیمان تجاری ارزشمند
    یک رویکرد مشترک EU-US می تواند بر تجارت در سراسر جهان تأثیر گذار باشد. روشی که استانداردها، از جمله مقررات سلامتی و بهداشتی و صدور مجوز صادرات در بازارهای دیگر را نیز تسهیل میکند. به خصوص مناطقی که هنوز تحت…
  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت دوم)
    همان طور که رزا لوکزامبورگ تاکید نموده است، "فروپاشی جامعه بورژوایی، سنگ بنای سوسیالیسم علمی است". اهمیت بزرگ تاریخی کتاب رزالوکزامبورگ در این جاست: که او در تقابلی آگاهانه با تلاش انحرافی نئو هارمونیست ها، به اندیشه ی بنیادین "کاپیتال"…

صد سال پس از انقلاب اکتبر

کنفرانس اول

هنر و ادبیات

ادامه...

صدا و تصویر