نظرات خوانندگان

یادداشت سردبیر

یادداشتها

کتاب

  • سفری در ناشناخته‌ها - جلد دوم
    سفری در ناشناخته‌ها - جلد دوم

    کارل مارکس در زمان خود نوشت: "انقلاب اجتماعی قرن نوزدهم نمی‌تواند چکامه ‏خود را از گذشته بگیرد، بلکه تنها می‌تواند آن را از آینده بجوید‎.‌‏ این انقلاب ‏نمی‌تواند با خود آغاز کند، مگر آنکه همهٔ خرافه‌باوری نسبت به گذشته را کنار ‏گذاشته باشد." این شاید عجیب به نظر آید، اما من با توجه به نوشتن هفت‌صد ‏صفحه درباره‌ی انقلاب بزرگ اجتماعی قرن بیست، این تذکار را برای سوسیالیسم ‏قرن بیست و یکم معتبر دانسته و زیرش امضاء می‌گذارم.‏

  • سفری در ناشناخته‌ها
    سفری در ناشناخته‌ها

    من هنوز فرصت نیافته ام دست و پنجه نرم کردن با تاریخ سرکش و عصیانی شوروی را آغاز کنم. اما طرح کلی آنرا آماده کردهام که با گذرسریعی، نیروها و مؤلفه هایی که درانقلاب روسیه دخیل و فعّال بوده اند را به تصویر می کشد- و ازسال طوفانی انقلابی ۱۹۱۷ که کارگران، کشاوزران و سربازان به کسب قدرت در روسیه نائل آمده و از ساختن خشن وسازش ناپذیر سوسیالیسم درکنار تلاشهای طاقت فرسای دیگرشان، گرفته تا ظهور ضدانقلاب سال ۱۹۹۱ که بخشی از قشر الیت رهبری شوروی به طبقه‌ی سرمایه‌دار روسیه تبدیل شدند، را در بر میگیرد.

  • منصور حکمت و پایان چپ انقلابی ایران (کتاب)
    منصور حکمت و پایان چپ انقلابی ایران (کتاب)

    منصور حکمت و پایان چپ انقلابی ایران: انباشت سرمایه و مبانی نظری چرخش چپ از دمکراتیسم ضدامپریالیستی به لیبرالیسم پروامپریالیستی (کتاب) 

  • بوتۀ مالجو در بوتۀ نقد! - نقد پروژه اقتصاد سیاسی دولت یازدهم یا خلع سلاح طبقۀ کارگر؟ (کتاب)
    بوتۀ مالجو در بوتۀ نقد! - نقد پروژه اقتصاد سیاسی دولت یازدهم یا خلع سلاح طبقۀ کارگر؟ (کتاب)

    بوتۀ مالجو در بوتۀ نقد! - نقد پروژه اقتصاد سیاسی دولت یازدهم یا خلع سلاح طبقۀ کارگر؟

  • سرآغازهای سرمایه داری و اخلاق نوین توده ای (کتاب)
    سرآغازهای سرمایه داری و اخلاق نوین توده ای (کتاب)

    سرآغازهای سرمایه داری و اخلاق نوین توده ای (کتاب)

  • پنجاه سال مبارزه بر سر مارکسیسم: 1932-1883 (متن کامل)
    پنجاه سال مبارزه بر سر مارکسیسم: 1932-1883 (متن کامل)

    فقط در شناخت رويزيونيسم نيست که نوشته گروسمن می تواند به پيشرفت مبارزه کمونيستی در دوران حاضر ياری رساند. اشارات وی به ِ مجادلات مطرح ِ پيرامون نظريه ھای مربوط به بحران سرمايه داری، بويژه برای امروز حاوی درسھائی بسيار با ارزشند.

  • حزب، طبقه و انقلاب اجتماعی
    حزب، طبقه و انقلاب اجتماعی

     حزب، طبقه و انقلاب اجتماعی

  • اسناد کنفرانس اول تدارک کمونیستی (کتاب)
    اسناد کنفرانس اول تدارک کمونیستی (کتاب)

    اسناد کنفرانس اول "تدارک کمونیستی - جنبش سازمانیابی حزب پرولتاریا"، به انضمام چند سند از کنفرانس مؤسس

مقالات

سیاست

از جنبش کارگری

کێ غەزال مۆلانی کوشت؟

نوشتۀ: تدارک کمونیستی - واحد کردستان

میدیای کوردایەتی بە یەک دەنگ هاواریان دەکرد؛ "ئەی خەڵکی جیهان، لە کاتێکدا ئێمە ڕامانگەیاندووە کە بێلایەنین بەرامبەر جەنگی ئێستا، ڕژێمی ئێران بە زۆرداری تاوان دەکات بەرامبەر کوردەکانی هەرێم." بەڵام ئەوان بە هیچ شێوەیەک لە ناڵە و گلەییکردن لە پێشێل بوونی ئاگربەست لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەرحەق نین. ئەوان لە جەنگی ئێستادا هێزی سێیەم و بێلایەن نین. ئەوان خۆیان خێوەتیان لە ئۆردوگای هەمان لایەن هەڵداوە کە لایەنەکی جەنگە. ئەوان ئەم ڕاستییە ئاشکرایەیان شاردووەتەوە کە جەنگی ئەوان ئێستا بەشێکی جودانەکراوی جەنگی داگیرکەری ئیمپریالیستی-زایۆنیستی دژی ئێرانە.

لە ۲۵ی خاکەلێوەی ١٤۰٥، شوێنی مانەوەی هێزەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە گوندی زڕگوێزی سلێمانی، هێرشێکی درۆنی ئێرانی بۆ سەر کرا. بەهۆی ئەم هێرشەوە دوو کەس لە هێزەکانی ئەم حیزبە بریندار بوون و کچێک بە ناوی غەزالی مۆلانی چەپەرئابادی، لەدایکبووی مەهاباد، ژیانی لەدەستدا. نەخۆشخانەی شۆڕش لە گوندی زڕگوێز، بەهۆی نەبوونی ئامێر و هێزی پسپۆڕ، دوای ئەنجامدانی کارە پزیشکیە سەرەتاییەکان، غەزال دەگواسترێتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی. پەڵب دانی پێڕاگەیشتنی بیست و چەند خولەکی نەخۆشخانەی بەخشین لە چارەسەری دۆخی غەزال و ژیانی لەدەستدانی بەهۆی زۆری خوێن پژان، ڕووداوی مەرگی غەزالی جیاواز کرد. تەنانەت کوژرانی موسا و مژدە، دوو هاوژینی گەنجی چەکدار و کوردی عێراقی لە سلێمانی، هەر بەهۆی هێرشی درۆنێکی خۆ تەقێنەر و تەنها چەند ڕۆژ پێش ئەم ڕووداوە، بەوەندەی پێویست سەرنجی بە خۆیەوە ڕانەکێشا. بەپێی ئیددیعای بەرپرسانی نەخۆشخانەی تایبەتی بەخشین، بۆ وەرگرتن و چارەسەری پزیشکی هێزە سیاسی و ئەمنی و سەربازیەکان پێویستە مۆڵەت لە بەرپرسانی باڵاتر وەربگیرێت. بە واتایەکی تر، غەزال لە ڕەوتێکی برۆکراسی و بەرژەوەندیخوازانەدا ژیانی لەدەستداوە نەک بە کەمکاری ڕاستەوخۆی ئەم یان ئەو بەڕێوەبەرە یان بەرپرسە سیاسیە. وڵامێک کە لە لایەن ڕای گشتی کوردستان قەبووڵ نەکڕا. ئەمجارە بن‌پشکی بەکرێگیراوەیی بەناوی تالیبانیەکاندا دەرکەوت و وەک خائین بە کوردایەتی، واتا "جاش" هێرش دەکرێتە سەریان. بە خەستی ئەوەیکە، غەزال لە لایەکەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ئامانج کرابوو و لە لایەکی دیکەوە تالەبانیەکان بە پەڵپدان لە چارەسەری برینەکەیدا، کاری ناتەواوی کۆماری ئیسلامی تەواو ئەکەن.

کۆی ئەم بابەتانە لە پاڵ یەکدا، خۆراکێکی باشیان بۆ "زەینی کوردی" و هۆگرانی "ژن، ژیان، ئازادی" کە خوێنیان لەم ماوەیەدا بەهۆی ئۆپەراسیۆنە زنجیرەیی سەربازی لە لایەن ئێران و هێزە پەیوەندیدارەکانییەوە دژی حیزبە کوردە ئێرانیەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی و هێزە پەیوەندارەکان بە بارزانی وە جۆش کەوتبوو، ئامادە کرد، بە تووڕدانی ئەوەی کە "نەتەوەی کورد" هەم لە دوژمنانی ناوخۆیی و هەم لە دوژمنانی دەرەکی وێی ئەکەوێت، جارێکیتر لە نێو ڕیزی خەڵکی کرێکار و ڕەنجبەر بانگەواز بۆ خەبات بۆ کوردایەتی بکەن، بۆ ئەوەی بەڵکو بتوانن پشوویەکی دەستکرد بخەنە هەناوی ئەم پەیکەرە ڕزیوە. لەم ڕووەوە بەبێ وەستان هێزە بەشداربووەکان دەستیان کرد بە حەماسەگێڕان لە قارەمانێک بە ناوی غەزال و هەموو گۆڕانکاریە گەورەکانی ئێران و جیهانی لەدوای جەنگی هەنووکەیی بە ڕووداوی مەرگی کەسایەتییەک دابەزاند. لەمە بەدواوە غەزالی مۆلان پێشمەرگەیەکی ئاسایی نەبوو کە ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بووبێت. ئێستا ئەو شەهیدێکی کوردایەتی یان شەڕوانێکی ڕێگای ئازادی بوو. هەر شتێک کە لە پرسی نەتەوەیی و خیانەت پێکردنیدا دەکرا کۆبکرێتەوە، ئێستا پێکەوە بە ناوی غەزالدا یەکتریان دەگرتەوە. بەڵێ، غەزال بووە هێمایەک بۆ کوردایەتی کە پرسی نەتەوەیی و خیانەت بەم پرسە لە ژێر ئاڵای چارەڕەشی جەماوەری کار و زەحمەت کێشان ڕون دەکرێتەوە.

غەزال لە ڕوویەکی دیکەوەش سوژەیەکی گونجاو دادەنرا؛ ئەویش ئەوە بوو کە بە پێچەوانەی موسا و مژدە یان ئەو ٦ پێشمەرگەی بارزانی کە لە کاتی پێکدادانی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا هێرشیان کرایە سەر، غەزال و دوو هاوڕێی تری کاتێک هێرشیان کرایە سەر کە لە نێوان هێزە شەڕکەرەکاندا، گەر بە ڕواڵەتیش بێ ئاگربەست ڕاگەیەندرابوو. "چەپی ناسیۆنالیست" هاواری "پێشێلکردنی ئاگربەست لە لایەن ئێرانەوە" دەکات و بە بەڵگەیەکی دیکەی شەڕخوازی کۆماری ئیسلامی پێناسە دەکات. بەم پێداگری لە ستەم لێکراوەیی بووندایە کە دەکرێت لە مەرگی دڵتەزێنی غەزال سەرمایەی سیاسی دروست بکەیت. هەرچۆنێک بێت، ژیان و مەرگی غەزالی مۆلان تێکەڵاو بوو و واتاکێشەیەک بوو بۆ سازدانی جوانترین وشەکان: خبات، بە واتای شەڕ (مبارزە). خبات ئێستاکە لە هەموو تریبوونە کوردایەتیەکانەوە دوپاتە دەکرێتەوە و پرسیارگەلی وەک "خبات بۆ کێ؟" یان "خبات بۆ چی؟" و "لە ژێر کام ئاڵادا؟" چ باسیان لێناکرێ. ئەڵەی ئەوەی گرنگە، خۆی جوانیناسی شاراوە لە ناو 'خباتە'!

بەڵام مەرگی غەزال جیاوازیەکی دیکەشی هەبوو. بۆ هەمووان ڕوونە کە هێزەکانی بارزانی لەم جەنگەدا بە هەمان ئەندازە بێلایەنن، کە وڵاتە عەرەبیەکانی کەنداو. بەڵام لە هێرش بۆ سەر ماڵی تایبەتی موسا و مژدەدا، میدیای کوردایەتی بە یەک دەنگ هاواریان دەکرد؛ "ئەی خەڵکی جیهان، لە کاتێکدا ئێمە ڕامانگەیاندووە کە بێلایەنین بەرامبەر جەنگی ئێستا، ڕژێمی ئێران بە زۆرداری تاوان دەکات بەرامبەر کوردەکانی هەرێم." بەڵام ئەوان بە هیچ شێوەیەک لە ناڵە و گلەییکردن لە پێشێل بوونی ئاگربەست لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەرحەق نین. ئەوان لە جەنگی ئێستادا هێزی سێیەم و بێلایەن نین. ئەوان خۆیان خێوەتیان لە ئۆردوگای هەمان لایەن هەڵداوە کە لایەنەکی جەنگە. ئەوان ئەم ڕاستییە ئاشکرایەیان شاردووەتەوە کە جەنگی ئەوان ئێستا بەشێکی جودانەکراوی جەنگی داگیرکەری ئیمپریالیستی-زایۆنیستی دژی ئێرانە. ئەگەریش لە هەفتەکانی پێشودا بە ڕاستەوخۆ بەرەیەکی سەربازی نوێیان لە جەنگدا نەکردووەتەوە، بە تەنیا بەو هۆیە بووە کە چاوەڕێی دەرفەتی گونجاویان دەکرد.

چیرۆکی غەزالی مۆلان بە ناڵە و شیوەن لەبەر پێشێلکردنی ئاگربەست و ستەم لێچوویی هاوشێوە، بەتەنیا ناتوانێت ئاراستە بکرێتەوە. غەزال ئەندامێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بوو. حیزبێک کە پێشووتر چارەنووسی خۆی بە جوڵانەوەی خەڵکی فەلەستین و جوڵانەوەکانی دادخوازی لە ناوچەکەوە بەستبووەوە و چەمکەکانی وەک "خۆبەڕێوەبەری" و "مافی دیارینەکردنی چارەنووسی نەتەوەکان"ی بەرامبەر بە ئیمپریالیزم دەڕوانی، ئێستا مۆری پەیمانی فەرماندە و سەرکردەکانی لە پاڵ نوێنەرانی پژاک و پاک و خبات و دیموکرات بۆ خزینە ناو جەنگی دژی ئێران هێشتا نەوشکاوە. حیزەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێرانی لە جەنگەی جێگیربوونی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارسدا هاتنە مەیدانەوە بۆ ئەوەی لە کێبڕکێ لەگەڵ پاشایەتی خوازان، دەرفەتخوازانە پشکی خۆیان لە ئاژاوەی کۆنەپەرەستانە و ئەگەری لە ناو ئێران بخوازن. بۆردومانی ئاسمانی بنکە پاسەوانیەکانی شارە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران لە ڕۆژەکانی یەکەمی جەنگدا لە لایەن فڕۆکە جەنگیە ئەمریکی-زایۆنیەکانەوە، لەگەڵ ناردن و پڕچەک کردنی ڕێکخراو و حیزبە کوردیەکان لە لایەن ئەمریکاوە، بەشێک بوو لە پلانی دوژمنی ئەمریکی-ئیسرائیلی کە هەوڵی داو بەردەوامە بە ناردنی ئەم پیادە (سەربازە)یانە لە سنوورەکانی ئێرانەوە ڕێگای پێشڕەوی زەمینی خۆش بکات. جیا لە بە کردەوەیی کردنی ئەم جۆرە دەرفەتانە و جیا ئاستی توانایی ئەم حیزبانە لە هەمبەر بەشداربوون لە جەنگەدا و تەنانەت ئاستی پێشوازی کە لەژوورەوە لێیان دەکرێت یا نا، بوونی هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل وەک مەترسیەکی توانا لە سنووری ڕۆژئاوای ئێراندا ڕەت ناکرێتەوە. مەترسیەک کە زیاتر لەوەی کە هەڕەشەیەک بێت بۆ سیستەمی حاکم لە ئێران، وەک بەربەستێک لەسەر ڕێگەی پەرەسەندنی خەباتی چینایەتی لە ناو خۆی کوردستاندا کاردەکات کە هەڕەشەی هەمیشەیی کردەی چەکداری پێشمەرگایەتی داکەوتن لە نێوان دوو بەردی ئاشی کۆماری ئیسلامی و حیزبە کوردایەتیەکان وەک «شمشێری دامۆکلێس» بەسەر سەری ئەواندا وەستاوە. وە ئەمە مانای ئەوەیە کە ئەو حەزبی کە غەزال تێدا چالاکی هەبوو، بێلایەن نەبوو. ئەو خباتەی کە باسی دەکەن، خەباتێکی ڕزگاریبەخش دژی ستەم و مشەخۆری نیە. بەڵکو خەباتێکیەلە ژێر ئاڵای ڕزگاری خەڵکی "ستەملێکراو"دا ڕێکخستن و ڕێکەوتنێک بۆ خزمەتی گەورەترین داگیرکەرانی جیهانی هاوچەرخ پەیڕەو دەکات!

بەڵام خۆی چارەنووسی غەزال مۆلانیش وانەیەکی تاڵە بۆ هەموو ڕەنجبەران. ئەو ناتوانێت کچێک بێت کە بە هیوای کەمپەکانی هێزە سەربازیەکانی کۆمەڵە، لە گوندێکی بێبەری و بێ ئامێر خۆی لە ژیانێکی لوکسی ڕابگپێزێت. ئەگەر وا بوایە، ئێستا لە پاڵ سەرۆکەکانی حیزبایەتی‌دا لە وڵاتانی ئەوروپا و شوێنە ئارامەکاندا بوو، نەک بە کالاشینکفێک لەدەستدا، چاوەڕێی درۆنەکان بکات. چیرۆکی ژیانی غەزال دەبێت وەک چیرۆکی ژیانی زۆربەی هەرزەکار و لاوانی کە چەکی خباتی کوردایەتی دادەنێن، تراژیدیا بێت. و بە وتەی فروغ فەڕوخزاد، "چ خەمبارانەیە مەرگی جوانی کیژۆڵەی هەژار". لە کوشتنی غەزالدا زۆر کەس بەرپرسن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە دڵنیایی یەکێکە لەوان. ئەم کۆمارە هۆکاری سەرەکی دروستکردنی دۆخێکە کە غەزالی لە چاڵی جیاوازی چینایەتیەوە ڕاکێشاندوە بیری قووڵی قوربانیدان بۆ کوردایەتی. بەڵام لە یەک شتدا گومان نیە؛ هەمووی ئەوانەی کە لە ستایشی مردنی غەزال دا دەستیان کردووە بە داستانگێڕان و بەبێ ئەوەی خۆیان بچوکترین تێچووی کەسی بپێژن، سوار شەپۆلی هەژاری خەڵکی دەبن، لە ڕیزی یەکەمی ئەم تۆمەتەدان و غەزال لە هەمووان زیاتر قوربانی چارەنووسێک بوو کە ئەم باندە شەڕەنگێزەکان بۆی ڕێکخست تا وەک قوربانیەکی جیاوازی چینایەتی بگۆڕدرێت بە ئامرازێک دژی هاوچینەکانی خۆی.

ئەفسانەیەکی چینی هەیە بەم ناوەرۆکە "کەسێک کە پلینگ خواردی بێت، ئەبێت بە رۆحیک کە خۆ قوربانیانی تازە بەرەو شوێنی پلینگ رادەست ئەکا،" و غەزال بە ناچار ڕادەستی وەها ڕوحێک بووە. مخابن کە خۆی غەزالیش لە پاڵ تۆمەتبارانی مەرگی خۆیدایە، کە بە چاوپۆشی بەسەر هەموو تاوان و نەژادکوشتنەکانی زایۆفاشیزم لە غەززە و لوبنان و سوریا، و لە هەمان شەڕدا بە داخستنی چاو بەسەر کوشتنی کارەساتباری منداڵانی میناب، خۆی ماشەی بەرەو خۆی ڕاکێشاوە.

 

ڕێخراوی تەداروکی کۆمۆنیستی - یەکەی کوردستانی

۴ی گوڵانی ١٤٠٥

سایر مطالب این دسته: « چه کسی غزال مولان را کشت؟

نوشتن دیدگاه


تصویر امنیتی
تصویر امنیتی جدید

کنفرانس سوم

ادامه مطالب...

کنفرانس دوم

ادامه مطالب...

کنفرانس مؤسس

  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت سوم)
    از موضع تئوری مارکسیستیِ بحران و فروپاشی، این امر از ابتدا از نظر گروسمن مسلم است که برای پرولتاریا انتظار تقدیرگرایانه فروپاشیِ خود به خود ، بدون آن که فعالانه در آن دخالت کند؛ قابل طرح نیست. رژیم های کهنه…
  • حزب پرولتاریا
    حزب وظایف خود را تنها به شرطی می تواند ایفا کند که خود تجسم نظم و سازمان باشد، وقتی که خود بخش سازمانیابی شدۀ پرولتاریا باشد. در غیر این صورت نمی تواند ادعایی برای به دست گرفتن رهبری توده های…
  • اتحادیه ها و شوراها
    رابطۀ بین اتحادیه و شورا باید به موقعیتی منجر شود که غلبه بر قانونمندی و [سازماندهی] تعرض طبقۀ کارگر در مساعدترین لحظه را برای این طبقه امکانپذیر سازد. در لحظه ای که طبقۀ کارگر به آن حداقلی از تدارکات لازم…
  • دربارۀ اوضاع جهانی - 14: یک پیمان تجاری ارزشمند
    یک رویکرد مشترک EU-US می تواند بر تجارت در سراسر جهان تأثیر گذار باشد. روشی که استانداردها، از جمله مقررات سلامتی و بهداشتی و صدور مجوز صادرات در بازارهای دیگر را نیز تسهیل میکند. به خصوص مناطقی که هنوز تحت…
  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت دوم)
    همان طور که رزا لوکزامبورگ تاکید نموده است، "فروپاشی جامعه بورژوایی، سنگ بنای سوسیالیسم علمی است". اهمیت بزرگ تاریخی کتاب رزالوکزامبورگ در این جاست: که او در تقابلی آگاهانه با تلاش انحرافی نئو هارمونیست ها، به اندیشه ی بنیادین "کاپیتال"…

صد سال پس از انقلاب اکتبر

کنفرانس اول

صدا و تصویر