ڕوانین بۆ ڕۆژهەڵات بە چاویلکەی MI6 : فارس نیووز و «بەرخۆدانی مرۆیی» لە ئوکراینا

نوشتۀ: بهمن شفیق
Write a comment

عەجایب. «هێزی مرۆیی ئوکراینا»؟! چ ناوێکی گوێ‌لاوێن بۆ ئەرزیشییەک کە دەستەوجێ «بەسیجی مرۆیی» ئێران و «حەشدی شەعبی» عێراق و خۆڕاگری خەڵکی سووریای بۆدێنێتە بەرچاو. ئەویش رێک لەکاتی خۆیدا و هاوکات لەگەڵ دەسپێکی شەڕی قێزەونی میدیایی سەبارەت بە «کوشتاری بوچا».

بە ئینگلیزی ئەڵێن just in time . بە کوردی دەکرێ بڵەی ڕێک له کاتی خۆی(بە فارسی درست به موقع). ڕێک لەکاتی خۆی هەواڵگری فارس نیووز بۆ بەجێگەیاندنی ئیرادەی ڕێبەری (کۆماری ئیسلامی ) سەبارەت بە رەوتی دەستەبەر کردنی ستراتیژی «ڕوانین بۆ ڕۆژهەڵات» هەنگاوێکی قورسیان بەرەوپێش هەڵهێنا و بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر هێزی «بەرخۆدانی مرۆیی» لە ئوکراینا و وێرانی لێکەوتووی شەڕە داسەپێنراوەکەی ڕووسیا ئەرکی خۆیان سەبارەت بە بەجێگەیاندنی سیاسەتی هاوسەنگیی سەرۆک کۆماری مەکتەبی ئێران و وەزیرەکەی کاروباری دەرەوەی، لەبابەت روانگەی هاوسەنگی خوازانە لەئاست پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بەجێگەیاند. بێ ئەوەیکە ستراتیژی «ڕوانین بۆ ڕۆژهەڵات»وەلا بنێت. لە حەقیقەتدا ئەمە تێڕوانینەکی قووڵ بۆ لای ڕۆژهەڵات بوو بە کە لەوکاتەدا زیاتر لە هەموو وڵاتی‌تر لە وجوودی ڕووسیاوە دەردەکەوێ و لێدژێتیەکی ئاشکرای بەرامبەری ڕۆژئاوا لەخۆوە نیشان ئەدات. بەڵام ئەمە نیگاهێک بوو بە چاویلکەی[لەروانگەی] mi6 مەلەکەی بەریتانیا. ئەمیش نەک بەتەنیا بۆ دڵشات کردنی شەرق و کارگوزاران و سازندەگی[ڕۆژنامەکانی رەوتی رێفۆرم خواز و پڕۆغەربی کۆماری ئیسلامی] بەڵکوو زیاتر لەوانە بۆ هێنانە سەرخەتی ئەرزیشیەکانی خۆیی بوو کە ئەگەری خولیای کەوتنە ناو داوی پۆتنی فێلباز و تێهەلچوون دەگەڵ ڕۆژاوئایان هەیە. خۆی تیتری ڕاپۆرتەکە بە ڕوونی ئەوەی دەردەخات: «حازر بوونی هەواڵنێری فارس نیووز لە ناو هێزی مرۆیی ئوکراینا لە نێوان ۷۰ کیلۆمەتری کێیڤ».

عەجایب. «هێزی مرۆیی ئوکراینا»؟! چ ناوێکی گوێ‌لاوێن بۆ ئەرزیشییەک کە دەستەوجێ «بەسیجی مرۆیی» ئێران و «حەشدی شەعبی» عێراق و خۆڕاگری خەڵکی سووریای بۆدێنێتە بەرچاو. ئەویش رێک لەکاتی خۆیدا و هاوکات لەگەڵ دەسپێکی شەڕی قێزەونی میدیایی سەبارەت بە «کوشتاری بوچا». هەواڵنێری فارس لە گوندێک بە ناوی نوا باسان لەشوێن «هێزە مرۆیەکانی»وێ ئامادە دەبێت. گوندێک کە بە رواڵەت «لەدوا گرژییەکانی پارێزگای چێرنیهێڤ کەوتۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئوکراینا». بەڵام ئەمە هەمان پارێزگا نەبوو ڕووسیا لێی کشاوە ؟ ڕێک خۆیەتی. هەواڵنێرە ئازایەکە باس لەوە ناکات ئوکراینا ئەوێی لە دەست ڕووسەکان دەرهێنابێ. [هەر ئەوەندە] دەڵێت: «بە کۆنتڕۆلی هێزەکانی ئوکڕاینا دەرهاتووە» بۆوەیکە ڕوونی نەکاتەوە ڕووسەکان خۆیان پاشەکشەیان کرد و لەپەنا ئەمەش وا بنوێنێ کە ئوکرایننیەکان ئەمیان لە دەستی دەرکێشاون بێ وەیکە بە ڕاشکاوی بیدرکێنێ. تەنانەت سەبارەت بە باسی گرتنەوەی گوندەکە بەدەست هێزەکانی ئوکرایناش لە قەراغ تانکێک کە ئەڵێت ئی ڕووسەکان بووە، دیسان ئەو ئاگاداری وەیە کە ڕاستەوخۆ [بەڕاشکاوی] ئەمە نەڵێت کە ئوکراینییەکان ڕووسەکانیان لەوێوە کشاندۆتەوە. چوون دەزانێت کە رووسەکان [خۆیان] پاشەکشەیان کردووە. تەنانەت لەوانەیە ئەمەش بزانێت کە ئەو تانکی لەکارکەوتووی ئاماژەپێکراو زیاتر وێدەچێ تایبەت بە ئوکراینا بێت تا ڕووسیا. لەسەر تانکەکە پیتی Oی ئینگلیزی نووسراوە نەک بە شێوەی تانکی رووسی Z یا V. لە بەشێکی دیکە دا باسی «تەرمی سەربازەکانی رووس» دەکات کە دەبی لەوێ کەوتبن و هەڵبەت کامێراکە تەنیا یەک تەرم پیشان ئەدات.

خۆی ڕاپۆرتەکە گوومانێک ناهێڵێتەوە کە دڵپەرۆشی هەواڵنێرەکە بۆ کێیە؛ «هێزی مرۆیی» نایس و ئەو خەلکانەش کە لە باوەشیان ئەگرن، سەربازێک کە بە سندۆقێ خواردەمەنێوە خوڵقی بە ساڵاچوویەک ئاکات و بنەماڵەیەکی هەرمەنی. بەهەشتێکی ئارام کە ڕووسەکان ئوقرەیان لێسەندۆتەوە. هەواڵنێرەکە باسی وەی ناکات بەڵام ڕێک بەدوای ئەوشتەیە. ئەو بەڕادەیەک گیرۆدەی ئەم «هێزە مرۆی»یە بووە کە لەکاتی دەربڕینی هەستی دەروونی خۆێ، ئەوان بە «کووڕەکان»ی هێزی مرۆیی ناو ئەبات و پاشان لە کۆتاییدا یەکێک لە «کووڕەکان» باس لەوە دەکات کە هێزە شەڕەوانەکانی ڕووسی کە [دەشلێت] ڕاهاتووش بوونە گەییشتوونەتە ناو گوندەکە و «کوڕەکان» دەگەڵیان تێهەڵچوونە و ئەو هێزی ناوبراو سەر بە هێزەکانی دەزگای هەواڵگری ڕووسیا بوونە و... لەناکاو ڕاپۆرتەکە کۆتایی پێدێت و هیچ باسێک لەوە ناکرێ کە «کووڕەکانی» پاڵەوانی ئوکراینا چلۆن شکستیان بەو سەربازە ڕاهاتوویانە هێناوە. هیچ باسێک لەم بابەتە لەگۆڕێ دانییە ، لەبەر وەی کە ناتوانێ باسێکی ئەوها لەگۆری دابێت. ئەگەر بەوەیبا لە راستیا دەبوو «تەرمی سەربازەکانی ڕووسی» لەوێوە هەڵڕشترابایە نەوەک جەستەی یەک سەرباز. «کووڕەکان»ی هەواڵنێری فارس پاش کشاناوەی هێزی ڕووسی گەییشتوونەتە گوندەکە و [بەو مەبەستەش] وەزارەتی هەواڵگری ئوکراینا سەفەرێکی پڕۆپاگەندەیی ڕۆژنامەوانی پێک هێناو هەواڵنێری جەنگی فارس نییوزیش بەشداری کرد و بۆ زێلێنسکی ڕاپۆرتی رێکلامیی ئامادە کرد. شتەکە جوان دیارە.

قسەی کەمتەرخەمی فارس نییوز نییە ئەمە رێوشوێنی دارێژراوەی کۆماری ئیسلامیە کە ڕەچاوی خستووە. بنەمای ئەم رێوشوێنە هەر هەمان «سیاسەتی هاوسەنگی لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا»یە کە چ جیاوازی نییە لەگەڵ سیاسەتی هەلخوازانە و شکست پێهاتووی یانۆکۆپیچ لە ئوکراینای ساڵی 2014 کە لە رێگەی کۆدەتای ڕۆژائاواییەکان دوورخسترایەوە. سیاسەت چۆرتکە هاویشتنە،، باج وەرگرتن لە ڕووسیا و چین هەڕەشەی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە و شانازی کەوتنە ناو ڕیزی ئەورووپیەکان گوڕەشەی چین و ڕووسیای. سیاسەتەک کە ئەردۆغان ساڵەهایە بە ئاشکرا دەریخستووە و بە کارامەیی بەرەو پێشی ئەبات و کۆماری ئیسلامیش بە سووکی و بێ هیچ لێزانینێک. لە پاڵ زێلێنسکی سەیهۆنیست-فاشیست ڕادەوەستێ و بەرامبەری ڕووسیا، تاکوو بتوانێ لە ناو باوەشی بەتینی ئەورووپا جێگای خۆی بکاتەوە. ئەویش ڕێک ئەمڕۆکە کە ئەورووپییەکان زیاتر لە جاران پیوێستیان بە نەوت و گازی وان هەیە.

ئەم چەفیەی بە ملی هەواڵنێری فارس، تەنها قێزەونیی بابەتەکە زیاتر ئەکات، بێ شەڕەف هێمای بەرخۆدانی فەلەستینی لە مل هاڵاندووە و هاوکات بۆ دەزگای سەیهۆنیزم فاشیستی ڕاپۆرت-رێکلام ئامادە دەکات.

بەهمەن شەفیق

4ی نیسانی 2022

Write comments...
or post as a guest
Loading comment... The comment will be refreshed after 00:00.

Be the first to comment.