نەوت و گاز و ئابلۆقە و بازرگانی نەجیبانە

نوشتۀ: بهمن شفیق
Write a comment

 ئەگەر کەسێک واهەست بکات کە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ئۆکرانیا [تەنیا] ڕووداوگەلێکی تایبەت بە سەردەمی ئێمەن، بەچڕی بە سەهوو چووە. ئەم ڕووداوانە تاهەر ڕادەیەک کە تایبەت‌مەند بن، دیسانیش له درێژەی مێژووی پڕشکۆی «خیانەت، بەرتیل، کووشتن دەگەڵ فێڵبازی و ڕەزیلی‌»دایە کە هەموو ژیانی سەرمایەداری لە خۆ گرتووە.

«مێژووی ئابووری کۆلۆنیالیستی هەوڵەندا- وه هەوڵەندا نەتەوەی نموونەی سەرمایەداری سەدەی ۱۷ بوو- شانۆیەک لە خیانەت، بەرتیل، کووشتن دەگەڵ فێڵبازی و ڕەزیلی‌یە کە لەئەمانە سەرتر بەزەین دانایە. هیچ شتێک خسڵەت‌نوێن‌تر لە سیستەمی ئەوان لە دزینی مرۆڤ بابەتی دابین کردنی کۆیلە بۆ جاوا نەبوو. دز، دیلمانج و فرۆشەر کارگێرانی سەرەکی ئەم بازرگانییە و شازادە خۆجێییەکان، فرۆشیارانی سەرەکیی بوون. گەنجە ڕفێندراوەکان لە ژوور بەندیخانە نهێنییەکانی سیلیبس ڕادەگێران تا بە تەمەنی گونجاو بۆ ڕاگواستن بە کەشتی دەگەییشتن. ڕاپۆرتێکی فەرمی دەڵێت:«بۆ نموونە ئەم شارەی ماکاسار پڕە لە بەندیخانەی نهێنی کە یەک لە یەکێ زیاتر تۆقێنەر ترن. پڕاوپر لە قوربانییە زنجیرکراوەکانی تەماح و سەتەمکاری کە بە مڵهوڕی لە بنەماڵەکەیان جیا کراونەتەوە».

هەوڵەندیەکان بۆئەوەیکە بە سەر مالاکا دا زاڵ بن، بەرتیلیان دا بە پارێزگاری پورتوگالی ئەم دوڕگەیە. ئەو لە ساڵی 1641 رێگەی هاتنە ناو شاری بە ئەوان دا. ئەوانیش دەزبەجێ ڕژانە ماڵەکەی و کوشتیان تا بڕی 21875 پۆندی بەرتیلەکەی ڕادەست نەکەن. هەر شوێنێک کە لاقیان تیا دائەنا بە کاولی و چۆل لە حەشیمەت بە جێیان دەهێشت. بانجووانگی ناوچەیەک لە جاوا، لە ساڵی 1750 حەشیمەتێکی 80هەزار کەسی بوو و لە ساڵی 1811 تەنیا 8هەزار کەس. ئەمە هەمان بازرگانی نەجیبانە- doux commerce-یە.»
کارل مارکس، کاپیتاڵ

ئەبێت بەمچەشنە سەیری ڕووداوەکانی ئەم ساڵانەی ڕابردووی ئۆکرانیا و دۆنباس بکردرێت. هەوڵەندییەکانی سەدەی هەڤدەهەم ئێستاکە جێگای خۆیان داوەتە بە ڕیزێکی بەربڵاو کە یەکگرتووانە ئەم بازرگانییە نەجیبانەیە وەگەر دەخات. هەڵبەتە پشکێکیش دەگاتە هەوڵەندییەکان کە ئێستا خۆیان بەشێکی بچووک لەناو ئەم ڕیزەنە، گەرچی حاشای لێناکرێ کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لەبابەت وەدیهاتنی ئەم ڕیزە هەبووە. بە هەمان شێوە کە پورتوگالی دژبەری هەوڵەندای سەدەی ۱۷ ئەمڕۆکە لەناو ئەم ڕیزە بنەماڵەیی‌یه جێگیر بووە. ئەم بنەماڵە جیهانییە لە ئاکامدا دوابەدوای چەندین جەنگی خوێناوی بە دێژایی سەدەکان توانیوێتی برادەرێتی لە نێو ڕیزەکانی خۆیدا وەگەر بخات، تا بە هاوبەشی بەرەو چەنگ لەگەڵ گەلانی نانەجیب و ناشارستانی بچن.

گرفتەکە لەوەیڕا هاتە دێش کە ئەمجارەیان پارێزگاری لایەنی بەرامبەر هەندێ جیاوازی هەبوو. هەم خاوەن هێز بوو و هەمیش لە فێڵبازی -بەواتای شیاوتر لە ناسینی فێلبازی- زۆر لێهاتووتر لە پارێزگارە گەندەڵەکەی پورتوگالی. کاتێک هەوڵەندیەکانی سەردەم بە فیز و هەوای ناتۆ-وە هاتنە ناو ماڵی دراوسێیان و لەوێڕا هەوڵیان‌دا شەوەکی ناوبراو بکووژن، ئەو لەکاتی شەو وشیار بوو و پێشدەستخەری کرد، ئەو یەکەم گورزی وەشاند.

لەوێڕا بەدواوە چی هەیە هەرهەمان بازرگانی نەجیبانەیە کە لە چیرۆکی نەوت و گاز و ئابلۆقە دا درێژەی هەیە.

ئەگەر کەسێک واهەست بکات کە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ئۆکرانیا [تەنیا] ڕووداوگەلێکی تایبەت بە سەردەمی ئێمەن، بەچڕی بە سەهوو چووە. ئەم ڕووداوانە تاهەر ڕادەیەک کە تایبەت‌مەند بن، دیسانیش له درێژەی مێژووی پڕشکۆی «خیانەت، بەرتیل، کووشتن دەگەڵ فێڵبازی و ڕەزیلی‌»دایە کە هەموو ژیانی سەرمایەداری لە خۆ گرتووە. جیاوازی ئەوسەرەدەمی و ئەلحانیش دە بەرێوەبەری سەرەکی ئەم دایە و ڕادەی بەربڵاوی و چڕبوونەوەی کە ئەمڕۆکە هێگجار کارەساتبار ترە.

هەروەها، پێویستە سەرنج بدرێتە خاڵێکی ورد لە شیکارییکەی مارکس. ئەو بۆ شیکردنەوەی ئەم کردەوانە دەستەواژەیەک بکار دەهێنێ کە وێناچێت بێ هۆکار بووبێت؛ doux commerce بە مانای قامووسی بازرگانی نەرم، کە بەڕای من بازرگانی نەجیبانە گونجاو ترە. لە ناو ویکیپیدیا ئەم ڕستەیە تەنیا بە دوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی باسی کراوە، لە زمانی ئینگلیزی ئەم ڕستەیە بە بازرگانی کۆماری خوازانەش ناودێر کراوە کە واپێدەچێت کە جیاوازی هەبێت لەگەڵ بازگانی پێش کۆماری خوازی لە جۆری کلۆنیالیزمی پورتوگالی و ئیسپانی.گرینگ ئەوەیە کە ئەم بازرگانی نەرم یان نەجیبانە لە داهێنانەکانی سەردەمی ڕووناکبیری‌یه. سەردەمانێک کە بورژوازی ئاڵای بەختەوەری گشتی هەڵکردبوو، سەردەمی بەنێو شۆرگێری بورژوازی. مارکسی بیرتیژ بە بەکارهێنانی خودی دەستەواژەکە، ئەو پەڕی ڕەخنەی لە ئاست هەوڵەندای سەرووتر برد.ئەو ڕووناکبیریشی هەروەها هێنایە لێپێچینەوە. ئەمە سەرنج ڕاکێشە.

 

بەهمەن شەفیق

6ی ئایاری 2022

Write comments...
or post as a guest
Loading comment... The comment will be refreshed after 00:00.

Be the first to comment.