″ کەس نەڵێ کورد مردووە ″ : پاش حەقیقەت ″ ڕۆژئاوا ″ شی گرتەوە

نوشتۀ: تدارک کمونیستی
Write a comment

نەهامەتیەکەی کورداێتی لەوەدا بوو کە ئەم سەردەمە کۆتایی پێ هات.دیارە ئەو چاخە مێژووییەی کە لە سەرەتای دەیەی نەوەدی سەدەی ڕابردوو دا لە ژێر ناوی ″ کۆتایی مێژوو ″ دا بانگەوازی بۆ دەکرا،تەنها ئایتێمێکی کورت بەولاوە نەبوو.

ماڵپەری تەدارۆکی کۆمۆنیستی

نەهامەتیەکەی کورداێتی لەوەدا بوو کە ئەم سەردەمە کۆتایی پێ هات.دیارە ئەو چاخە مێژووییەی کە لە سەرەتای دەیەی نەوەدی سەدەی ڕابردوو دا لە ژێر ناوی ″ کۆتایی مێژوو ″ دا بانگەوازی بۆ دەکرا،تەنها ئایتێمێکی کورت بەولاوە نەبوو. منداڵێکی سەقەت و ناتەواو کە هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەم سەردەمەدا هاتە دونیا و لەگەڵ کوژانەوەی چرای ئەو سەردەمەشدا، کۆچی دوایی کرد.

کوردستانی سووریا و ڕووداوەکانی ئەم ڕۆژانەی دوایی، کۆمەڵێک پرسیار لەگەڵ خۆیان ئەهێننە ئاراوە. ئەوەی ئەمڕۆ لە ″ ڕۆژئاوا ″ دا ڕوودەدات،بەشێکە لەو زنجیرە ڕووداوانەی کە لە هەوڵی ئیستیزاحی ترامپەوە تاکوو شەڕی نەوت هەڵگرەکانی کەنداوی فارس،خستنە خوارەوەی فڕۆکە بێ سەرنشینەکەی ئامریکا بە دەستی ئێران و هێرش بۆ سەر ئارامکۆ لە لایەن حووسیەکانەوە بگرە تا ڕووداوەکانی هۆنگ کۆنگ و سەفەری عومران خان بۆ ئێران و گرێبەستی گۆڕینەوە بانکیەکانی نێوان تورکیا و ڕوسیا و سەفەری پۆتین بۆ سعوودیە، خۆی تێدا دەبینێتەوە.دیاره ئەم زنجیرە ڕووداوانە زۆر لەمە زیاتریشن و زۆریش جێگای قسە و باسیان هەیە.

بێگومان ئەوەی لە نێوان ئەم زنجیرە ڕووداوانەدا ،بوو بە ھۆی تەقینەوەی ئێجگاری دۆخەکە، هەواڵی چوونەدەرەوەی هێزە ئامریکاییەکان لە سووریا دا بوو. بەڵام ناساندنی ئەم بابەتە بە واتای تاقە هۆکاری ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ″ ڕۆژئاوا ″ دابەزاندنی ناوەڕۆکی ئەم ڕووداوەیە و ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەشێکە لەو یاریە خۆێناوییەی کە تەنها لە ئێستای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا، بەڵکوو لە سەرجەم جیهانی هاوچەرخدا لە ئارادایە. یاریەک کە هیچ نیە جگە لە هەوڵ بۆ فۆرماسیۆنی دیسانەوەی جیھانی کاپیتالیستی.

بەڵام بەم وەسفەشەوە تێگەیشتن لە رووداوەکانی ئێستای ″ رۆژئاوا ″ تەنیا لە ڕێگای راڤە و ئانالیزی تاک بە تاکی ئەم ڕووداوانەوە مومکین نیە، بەڵکوو ئەم چەشنە ڕوانینەش بەبێ پاڵپشت بوون بە ڕوانگەیەکی گشتگیر کە بتوانێ ناوەڕۆکی مێژوویی ڕووداوە هاوچەرخەکان فام بکا، نامومکینە. دیارە هەم ڕووداوەکانی ″ ڕۆژئاوا ″ و هەم تەواوی ئەو ڕووداوە گەورە و بچووکانەی دی، لە ڕوانگەیەکی بەربڵاوترەوە ، بەشگەلی جۆراوجۆری گوڕانکاریەکی مێژوویی نمایش دەکەن کە ئێستا لە ڕووداوگەلێکی بە ڕواڵەت جودا جودا و بە دوور لە یەکتردا خۆیان دەبیننەوە کە بەردەوام لە سەر دەستی ئەکتەرگەلێکی جۆربەجۆر و جیاواز لە حاڵی دەورگێڕان بە مەبەستی بە دیهاتنن. بەڵام ئەمە لە ڕەهەند مێژووییەکەی دایە کە دەردەکەوێت سەرجەمی پرۆسەی دەورگێڕانی ئەم ئەکتەرانە ، هەوڵ بۆ بەدیهاتنی یەک یەک گۆڕانکاریە. لە نێتانیاهۆ وە بۆ بێن سەلمان و لە ترامپەوە بۆ ئەردۆغان و پۆتین و لەو لاشەوە لە بەششارەوە بگرە بۆ خامینەیی و ڕۆحانی و عومران خانیش، هەموویان لەم شانۆگەریە گەورەیەدا، دەورگێڕی یەک سیناریۆن. بە بێ ئەوەی خۆیان بزانن و ئاگادار بن. ئەوان دەورگێڕی سەردەمێکن کە ئێستا کۆتایی هاتووە و ئێستا جەرەسی کۆتاییشی لە کوردستانی سووریا هاتۆتە لێدان.

سێ ساڵ پێش ئێستا ڤۆلفگانگ ئێشینگێر ، بەرپرسی کۆنفرانسی ئەمنیەتی مۆنیخ، ئەم سەردەمەی نۆێی لە ژێر ناوی ″ سەردەمی پاش حەقیقەت″ دا باسی لێ کردبوو. دیارە حەقیقەت لای ئەو ، لیبرالیزم بوو و بۆیە کۆتایی ئەم لیبرالیزمەش بوو کە ناوی بوو بە کۆتایی حەقیقەت. بێگومان ئەمە شێوە بەیانێکی دیکە لەو گۆڕانکاریە مادییەی بوو کە لە ئاستی جیھانی دا لەگەڵ کۆتایی ھاتن بە سەروەری بلۆکی ترانس ئاتلانتیک بە سەرکردایەتی ئامریکا بەسەر جیهاندا و ئاشکرا بوونی هێلە سەرەکیەکانی دۆخی جیھانی پاش ″ پاش شەڕی سارد ″ ڕووی دەدا و سەرهەڵدانی ترامپیش لە خودی ئامریکا، ئەم بابەتەی کردبوو بە شتێکی نکۆڵی هەڵنەگر. ئەم دۆخەی پاش شەڕی سارد، فۆرماسیۆنی پاش ڕووخانی دیواری بەرلین و هەرەسی کەمپی سۆسیالیستی بوو کە گەیشتۆتە کۆتایی خۆی. ئەو فۆرماسیۆنیە کە خەسڵەتی بەرچاوی، سەروەری ڕەهای بلۆکی ترانس ئاتلانتیک بوو بە سەر تەواوی پێکھاتە ئابووری و حوقووقی و کولتووریەکان و هەروەها پێکهاتە سەربازی و دیپلۆماتیکەکانیشدا . فۆرماسیۆنێک کە تێیدا نە تەنیا ناتۆ و هێزە سەربازییەکانی، بەڵکوو بگرە رێکخراوەی نەتەوەی یەکگرتووەکان و سەرجەمی دێپارتمانەکانی، بەشێک بوون هێز و ئەیجێنتەکانی بەدیهاتنی ئەم سەروەریە.

مزگێنی سەرهەڵدانی ئەم ڕواڵەتە نوێیە بە دورشمی ″ دۆخی نوێی جیهانی ″ هاوکات لەگەڵ پەلاماری یەکەمی ئامریکا بۆ سەر عێراق، لە سەر زاری جۆرج بۆشی باوک، ئاراستەی گوێی هەمووان کرا و فیکەی کۆتایی هاتنیشی بە قسە و وادەی ترامپ بۆ گەڕانەوەی سەربازەکانیان لە سووریاوە، کە بۆ یەکەم جار ئەم جارەیان قسەکەی رۆشتە بواری جێبەجێکردنەوە، لێدرا. لە پێوەندی لەگەڵ کوردستاندا دەسپێ

کی ئەم سەردەمە هاوکات بوو لەگەڵ راگەیاندنی ئاسمانی ئەم ناوچەیە بە ناوچەی قەدەغە ی فڕین بۆ سوپای سەدام حوسێن و لە دایکبوونی منداڵێکی سەقەت و ئیفلیج بە ناوی هەرێمی کوردستان. ئەو منداڵەی کە زالوو ئاسا کەوتبووە جەستەی خوێناوی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پشتی کردە تەواوی ڕەنج و مەینەتەکانی کۆمەڵانی زەحمەتکێشی عەرەب و فارس و تورک و بەلووچ و چڵکاو خۆریی و نۆکەریی ئاپارتایدی یەهوودی لە جێگای هاوپشتی لەگەڵ گەلی ستەم لێکچووی فەڵەستین کرد بە پیشە و بەدەم خواڕدن لە ئاخوڕی ئەورووپای هاوگرتووەوە و وەرگرتنی ″ یارمەتیە هیومانیستیەکان ″ ی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە [ واتە کومێتەی هاوبەشی ترانس ئاتلانتیک ] خۆی قەڵەو کردەوە و لە نێو جەرگەی ئۆقیانووسێک لە ڕەنج و مەینەتی ئێلدۆرادۆیی دا دەستی کرد بە هەڵمەقووتکردن. لەم حاڵەدا ، ناپاڵم و بۆمبە ئامریکاییەکان کە بێ وچان لە ئاسمانگەوە خەڵکانی عێراق و ئەفغانستان و پاشان لیبیا و سووریای ئەکردە ئامانج، بۆ کورداێتی ، خەڵات و دیاری ئاسمانگی بوو. ئێستا کورداێتی ئەو بەدکارە بوو کە ڕووخساری پیس و سیمای ناباری شەرخوازیی هار و مرۆڤ کوژی پێ ئەڕازێنرایەوە، ئەو سیما پیسە ی کە لە سێ دەیەی ڕابردوودا، بە ملیۆن مرۆڤی بێگوناحی بەرەو مەرگ ڕاکێشا. کورداێتی ئەو دەرفەتە زێڕینە بوو کە ئیجازەی بە ئەورووپایی و ئامریکاییە ئەمپریالیستەکان دا، کە لە تریبوونەکانیانەوە ″ دەستێوەردانی هیوومانیستی ″ وەک مافێکی ڕەوای خۆیان جاڕ بدەن. ئەو دەمەی کورداێتی مەست و خوماری ئەم دەسکەوتە بێ زەحمەت و عارەقە بوو [ ئەو دەسکەوتانەی کە لە پێناو بۆمب دا مسۆگەر بوون ] کاتێک بوو کە نیو ملیۆن منداڵی عێراقی بە هۆی گەمارۆی ئابووریەوە ، بەرەو باوەشی مەرگ ئەچوون. کورداێتی ڕەنگدانەوەی تەواوی پیسی و گەندەڵی دۆخی پاش شەڕی سارد لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بوو، هەروەها کە کۆسۆڤۆ سیما و دەرکەوتەی ئەم پیسی و بۆگەنیەی باڵکان بوو.

ئێستا ″ ڕۆژئاوا ″ ؟ ″ ڕۆژئاوا ″ درێژەی هەر ئەو شتە بوو کە لە سەرەتای دەیەی نەوەد لە عێراقدا سەری هەڵدا و ساڵی ۲۰۱۱ ش گەیشتە سووریا. لێرەشدا ئەوەی رێنموونی کەری کورداێتی بوو ، نە ئایدای و فێرکارییە بۆکچینی و ئانارشیستیەکانی خۆسەری ، بەڵکوو هەمان چوارچێوەی هەمیشەیی و حاشاهەڵنەگری سیاسەتی کورداێتی بوو . خۆسەری بۆکچینی ئەو گەڵا هەنجیرە بوو کە کورداێتی بۆ داپۆشینی عەورەتی ناشیرینی خۆی بەکاری دەھێنا. ″ رۆژئاوا ″ش هەر هەمان نۆرم و پارادایمی بۆ سیاسەت پێکردن هەڵبژاردبوو کە پێشتر رێبەرایەتی هەرێم هەڵی بژاردبوو. گەشە و گەورەبوون لە نێوان کەلێن و ژانی برینەکانی ئەوانی دی.

بوونێکی زالوو ئاسا لە سەر جەستەیەکی ڕوو لە کزی و نەخۆش و لەگەڵیشیدا نۆکەری و سەردانەواندن بۆ دەسەڵاتی زاڵ بە سەر پێوەندیە جیهانیەکاندا. هەتا هێزە شەیتانیەکەی داعش و ئەلقاعیدە هەرێمی ″ رۆژئاوا ″یان نەکردبووە ئامانج، خەباتکارانی دڵ ئازای ″ ڕۆژئاوا ″ بەوپەڕی خوێنساردیەوە خەریکی تماشای سەربڕینی سەربازەکانی سوپای سووریا بوون و کاتێک ئەو هەیکەلە ئەهریمەنیانە ڕوویان کردە هەرێمی ئەوان، قەڵغانی خۆیان لە دیوان و بارەگاکانی ناتۆ دا بینیەوە. کورداێتیەکەی ″ رۆژئاوا ″ش هەر وەک کورداێتیەکەی هەرێم، بەر لە ھەموو شتێک هەوڵی بۆ دابڕانی یەکجاری خۆی لە کۆمەڵانی عەرەبی خەڵکی سووریا دا تا بتوانێ وەک کۆرپە تاقانەکەی ″ کومەڵگای جیهانی ″ وەربگرێت و لەوە بەولاتریشەوە کاتێک کەوتە بەر ستایش و سپاسی ″ کومەڵگای جیهانی ″ەوە هەموو دەرگاکان و ئیمکانەکانی سەر لە نوێ سازکردنەوەی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی سووریای داخست و لە کۆمەڵگایەکدا کە ئەیتوانی خۆی دەرگایەک بێت بۆ باشتربوونی دۆخی نالەباری ئابووری ئەو خەڵکە لێ قەوماوە ، دەستی بە سەر بیر و کێڵگە نەوتەکاندا گرت. کورداێتیەکەی ″ ڕۆژئاوا ″ تەنانەت بەمەش وازی نەهێناو بە بانگهێشت کردنی سعوودیە بۆ دیسان بنیاتنانەوەی !! ڕەقە، پیشانی دا تەواوی ئایدیا و باوەڕەکانی خۆسەری ئانارشیستی و دورشمە قورس هەڵگرتنە ئامانسیپاسیۆنیکان، بایی گەڵا توورێکن. بەڵێ ″ رۆژئاوا ″ش ئەو منداڵە دوانە و سەقەتەی هەرێم بوو کە نەک بەرهەمی پێگەیشتنی ئاسایی توویەکی چێنراو و نە ئەنجامی ژانی ئاسایی منداڵبوونی دایکێکی دووگیان، بەڵکوو ئەنجامی شێوە چاندنێکی دەسکرد بوو کە بە سێزاریەن و لە سەر دەستی پزیشکانی جیهانی ″ پێشکەوتوو ″ چاوی بە دنیا پشکوت. منداڵێکی سەقەت کە هیچ کات بە بێ خواردنی دەسکرد توانای درێژە دان بە ژیانی نەبوو . نە لە هەرێم دا و نە لە ″ رۆژئاوا ″ش.

سەیر لەوەدا بوو هەم لە هەرێم و هەم لە ″ رۆژئاوا ″ش ئەم منداڵە سەقەتە تووشی ئەم وەهم و خەیاڵ پڵاوە هاتبوو کە ئێستا بۆتە لاوێکی بە توانا و هێز کە جارێک بۆ هەتاهەتایە پێوەندی خۆی لەگەڵ دەوروبەر ببڕێ و شانازی تۆماری کوردستانێکی سەربەخۆ ، بکات بە ناوی خۆیەوە. تەواوی ڕەوابوونی کورداێتی لەسەر مەیلی سەرکوتکراوی بیناکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی ، دامەزر

اوە. دیارە لێرە لە شتێکدا ناتوانرێت دەوڵەتە خاوەن مێژینە ئەمپریالیستیەکان وەک فەرەنسا و بەریتانیا سەرزەنش بکرێت. ئەوان بەوپەڕی فێڵ و لێزانینەوە بە جۆرێک تووی دوژمنایەتی و ناتەباییان لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا چاندووە ، کە خۆیان گەر سەد ساڵی تریش بووبێت وەک تاکە خاوەنی ئاشتی و ئارامی ئەم نێوانە بگەڕێنەوە. کورداێتی وەک باوەڕ و ئایدۆلۆژیای سەرۆک عەشیرەت و خێڵەکان، هیچکات نە توانای ئەوەی بوو لەو چوارچێوانەی کە بۆی داڕێژرابوو دەربچێت و نە تواناشی هەیە و بووە کە خەبات بۆ ناوچەیەکی وەها کە تووشی سنوورگەلێکی دەستکردی وەکوو ئەمانەی ئێستا هاتووە، بکات. دیارە لە ڕوانگەی کورداێتیەوە ، کێشە دابەشکردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەسەر ئەم چل پارچەیەی ئێستادا نیە . بەڵکوو بە پێچەوانە ، نەبوونی پارچەی چل و یەکەمینە کە جێگای کێشەیە . هەر بۆیە لای ئەوان ″ دۆخی نوێ ″ی پاش شەڕی سارد، هەر ئەو چرکە ساتە زێڕینە بوو کە دەکرا ، پارچەی چل و یەکەمیش خۆی بدرێتەوە بە جوغرافیای ناوچەکەوە. لێرەدا ئیدی بەهای ئەم شتە گرنگ نەبوو . تەنانەت بگرە ئەگەر پاکتاوکردنی ئێتنیکێکی تر و داگیرکاری خاک و سەرزەمینە کانی دی بۆ بیناکردنی کوردستانی داهاتوو بێت ، ئەو کارەی کە هەم هەرێم و هەم ″ رۆژئاوا ″ش کردیان.

نەهامەتیەکەی کورداێتی لەوەدا بوو کە ئەم سەردەمە کۆتایی پێ هات.دیارە ئەو چاخە مێژووییەی کە لە سەرەتای دەیەی نەوەدی سەدەی ڕابردوو دا لە ژێر ناوی ″ کۆتایی مێژوو ″ دا بانگەوازی بۆ دەکرا،تەنها ئایتێمێکی کورت بەولاوە نەبوو. منداڵێکی سەقەت و ناتەواو کە هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەم سەردەمەدا هاتە دونیا و لەگەڵ کوژانەوەی چرای ئەو سەردەمەشدا، کۆچی دوایی کرد. ئێستا ″ رۆژئاوا ″ ئەبێ زۆریش خۆشحاڵ بێت کە ئاڵای سووریا لە قامیشلۆ و عەفرین ئەشەکێتەوە . وای لەم سووکایەتیە.

هۆکاری شکستەکان فەرمانڕەوا و دەسەڵاتدارەکانن و کەچی قورسایی ئەم دۆڕاندن و شکستە، سەر شانی کۆمەڵانی خەڵک ئەکەوێت. دەسکەوتی کورداێتی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێشی کورد هەم ئەم سووکایەتیە و هەمیش چاندنی تووی دوژمنایەتی لە نێوان زەحمەتکێشانی ئەم خەڵکەو دیکەی خەڵکانی زەحمەتکێشی ناوچەکەیە. ″ کەس نەڵێ کورد مردووە ″ بێگومان درێژەی ئەم سیاسەتە کۆنەپەرستانەیە. بەختەوەری و ئاسوودەیی کۆمەڵانی زەحمەتکێشی خەڵکی کورد، لە گرێوی دەربازبوون لەم عەقڵییەتە و ڕووکردنە ئایندەیەکی سۆسیالیستی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەو ناوچەیەی کە سنوورەکانی نەک جوغرافیای سەرزەمینی، ئاسۆ و خەباتی چینایەتی دیاری دەکات.

بەردەوام بێت یەکگرتوویی کۆمەڵانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

بژیت خۆرهەڵاتی ناوینی سۆسیالیستی

تەدارۆکی کۆمۆنیستی

۲۳ ڕەزبەری ۱۳۹۸

 

تێبینی: ئەم وتارە لە ڕێکەوتی ۲۳ ڕەزبەری ۱۳۹۸ دا ، واتە پێش ڕێکەوتننامەکەی نێوان پۆتین و ئەردۆغان نووسراوە.

 

Write comments...
or post as a guest
Loading comment... The comment will be refreshed after 00:00.

Be the first to comment.

کنفرانس مؤسس

  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت سوم)
    از موضع تئوری مارکسیستیِ بحران و فروپاشی، این امر از ابتدا از نظر گروسمن مسلم است که برای پرولتاریا انتظار تقدیرگرایانه فروپاشیِ خود به خود ، بدون آن که فعالانه در آن دخالت کند؛ قابل طرح نیست. رژیم های کهنه…
  • حزب پرولتاریا
    حزب وظایف خود را تنها به شرطی می تواند ایفا کند که خود تجسم نظم و سازمان باشد، وقتی که خود بخش سازمانیابی شدۀ پرولتاریا باشد. در غیر این صورت نمی تواند ادعایی برای به دست گرفتن رهبری توده های…
  • اتحادیه ها و شوراها
    رابطۀ بین اتحادیه و شورا باید به موقعیتی منجر شود که غلبه بر قانونمندی و [سازماندهی] تعرض طبقۀ کارگر در مساعدترین لحظه را برای این طبقه امکانپذیر سازد. در لحظه ای که طبقۀ کارگر به آن حداقلی از تدارکات لازم…
  • دربارۀ اوضاع جهانی - 14: یک پیمان تجاری ارزشمند
    یک رویکرد مشترک EU-US می تواند بر تجارت در سراسر جهان تأثیر گذار باشد. روشی که استانداردها، از جمله مقررات سلامتی و بهداشتی و صدور مجوز صادرات در بازارهای دیگر را نیز تسهیل میکند. به خصوص مناطقی که هنوز تحت…
  • 50 سال مبارزه بر سر مارکسیسم 1932-1883 (قسمت دوم)
    همان طور که رزا لوکزامبورگ تاکید نموده است، "فروپاشی جامعه بورژوایی، سنگ بنای سوسیالیسم علمی است". اهمیت بزرگ تاریخی کتاب رزالوکزامبورگ در این جاست: که او در تقابلی آگاهانه با تلاش انحرافی نئو هارمونیست ها، به اندیشه ی بنیادین "کاپیتال"…

صد سال پس از انقلاب اکتبر

کنفرانس اول

هنر و ادبیات

ادامه...

صدا و تصویر